فەرید ئەسەسەرد : لە تەلەفزیونەوە زانیم کۆبوونەوەى پێج قۆڵى دواخراوە

0

نوچەنێت

ئەگەرچى بڕیار بوو ئەمڕۆ 6ى ئەیلول حەوتەم کۆبوونەوە ى پێنج قۆڵی بکرێت لە سەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجام بدریت بەڵام بۆ یەکشەممەى داهاتوو 13-9-2015 دواخرا.

….
ئەندامى دانوستانکارى یەکێتى نیشتمانى کوردستان دەڵێ لە تەلەفزیونەوە زانیم کۆبوونەوەکە دواخراوە،بەڵام بەپێی بەیاننامەکەى سەرۆکایەتى هەرێم لە سەر داواى یەکێتى نیشتمانى کوردستان کۆبوونەوەکە دواخراوە.

…..
سەبارەت بەوەش کە دەگوترێ مەلا بەختیار پرۆژەى هەیە بۆ گەیشتن بە سازان و گوایە هۆکارى دواخستنی کۆبوونەوەکە پەیوەندى بەوەوە هەیە، ئەو  ئەندامەی شاندی یەکێتی رەتی کردەوە کە پرۆژەیەکى وەها هەبێت،و رایگەیاند کە نەیبیستووە و دەڵێت “چونکە پێش و دواى تەواو بوونى هەر کۆبوونەوەیەکى پێنج قۆڵی لە گەڵ مەلا بەختیار و ئەندامانى مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوە دەکەین و شتی واش باسنەکراوە”.

ئەندامێکى یاسایی کۆبوونەوەى پێنج قۆڵى لە پارتی دیموکراتى کوردستان رایدەگەیەنێ کە ئەوانیش وردەکارى هۆکارى دواخستنى کۆبوونەوەى پێنج قۆڵى نازانن.

….
بەڵام هۆکارەکەی باس نەکراوە و گوتی، دیارە یەکێتی هۆکارى خۆی هەیە بۆ دواخستنەکە، بەڵام ئەوە لای خۆیانە، دواخستنەکە بە مەرجێک باشە کە لایەنەکان لەم هەفتەیە کۆبوونەوەى زۆر بکەن بۆ گەیشتن بە سازان.
ئەندامێکى شاندی دانوستانکارى کۆبوونەوە پێنج قۆلی کۆمەڵى ئیسلامى هێما بۆ ئەوە دەکات کە ئەوات هۆکارى دواخستنەکە نازانن .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com