نوچەنێت
بەرپرسی بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داوا دەکات بۆ ئەوەی هاوڵاتییان توشی سزای دارایی نەبن به‌هۆی كاتی به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌ته‌كانیان، ده‌بێت دوومانگ پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان به‌سه‌ر بچێت سه‌ردانمان بكه‌ن.
رائید ژین نه‌سره‌ت،کە به‌رپرسی به‌شی مۆڵه‌تە له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”به‌پێی بڕگه‌ی 29 له‌پاشكۆی( ا) له‌یاسای ژماره 86ی ساڵی 2004ی هاتووچۆ، هه‌رهاووڵاتیه‌ك مۆڵه‌تی شۆفێری به‌سه‌ربچێت، به‌بڕی (10) هه‌زاردینار سزاده‌درێت”.
هەر لەو لێدوانەدا ئەو بەرپرسە دەڵێت”بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان توشی سزای دارایی نه‌بن به‌هۆی كاتی به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌ته‌كانیان، ده‌بێت دوومانگ پێش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان به‌سه‌ر بچێت سه‌ردانمان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌یان بۆ نوێ بكه‌ینه‌وه”.