سوێدا هەرێمێکی تر دەبێت لە هەرێمەکانی سوریا

0

نوچەنێت

پارێزگای سوێدا دەکەوێتە باشووری سوریا، زۆربەی خەڵکەکەی لە پێکهاتەی درزین کە بە دروزەکانیش ناسراون، خاوەن باوەڕێکی ئاینی تایبەتن کە بەجیابوەوە لە ئیسماعیلیەکان ناویان دەرکردووە.

سەرەرای ئەوەی لە ڕاپەڕینی گەلانی سوریا تا ئێستا هیچ ئاڵۆزیەکی جدی لە ناوچەکانی درزووەکان بەتایبەت سوێدا ڕووینەداوە،لە ئێستادا دروزەکان لەناوچەکانی خۆیاندا هەوڵی خۆڕێکخستن دەدەن.

لە دوای کوردان لە سوریا پێکهاتەیەك لە خەڵکی شاری سوێدای باشووری سوریا خۆبەڕێوەبەریان لە ناوچەکەیاندا ڕاگەیاند و هەرێمیكی خۆڕێبەری تایبەت بە خۆیان پێك دەهێنن و ڕاگەیاندنی هەرێمەکەشیان بە فەڕمی بوو.RTR3DSCN

کەلام ئەلیەوم ماڵپەڕێکی عەرەبی سوورییە لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند” ڕۆژی هەینی گروپێکی چەکدار لەسەر ڕێگەی دەحر ئەلجەبەل، هێرشیان کردوەتە سەر شیخ و سەرۆکی درزیەکانی هەرێمی سوێدا (وەحید ئەلبەلعوس) خۆیی و حەوت کەسی تریان لەگەڵیدا کوشتوە، خەڵکی هەرێمەکەش ڕژێمی ئەسەدیان بەو هێرشە تاوانبار کردوە و وتویانە ئەوان بەدواداچوون بۆ ئەو هێرشە دەکەن”.

پاش ڕوودانی کوژرانی شێخ و هاوەڵەکانی ڕیش سپی و خەڵکانی هەرێمەکە کۆبونەوە و بەلێدوانێکی نوسراو خۆبەڕێوەبەری سەربەخۆی ناوچەکەیان ڕاگەیاند.

لەلێدوانەکەدا هاتووە کە (شێخ ڕەفعەت ئەلبەلعوس) وەک بەڕێوبەری گشتی هەرێمەکەیان دەستنیشان کراوە، هەروەها هەرێمەکانی چیای عەرەب (جەبەل عەرەب) و سوێدا وەک هەرێمە ئازادەکان ڕاگەیەندران و هێزی ئاسایشی هەرێمی یان ئاواکردوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com