نوچەنێت: تایبەت
کاکەمین نەجاڕ ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بارەى کوژرانى فەرەیدون جوانڕۆییەوە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ نوچەنێتی ڕاگەیاند ڕووداوەکە هیچ پەیوەندییەکی بەکێشەى ناوخۆى پارتییەوە نییە.
لەو لێدوانەدا کاکەمین نەجاڕ بە نوچەنێت دەڵێت”بکوژەکان دیارن و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، هەروەها وتیشى: “ئەو رووداوە هیچ پەیوەندییەکى بە کێشەى ناوخۆى پارتییەوە نیە، بکوژەکان وتوویانە بە هەڵە کوشتومانە”.
کاکەمین نەجار وتی: “ئەو راگەیاندراوەى پۆلیسى هەولێر راستن، بکوژەکان دیارن و دانیان بە تاواتنەکانیشیاندا ناوە، وتوویانە گوایە بۆ کوشتنى دوژمنى خۆیان بۆسەیام داناوەتەوە، بەڵام بە هەڵە فەرەیدوون جوانڕۆیی ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتیمانیان کوشتووە”.
ئەو ئەندامەى مەکتەبى سیاسى پارتى ئاماژەى بەوەدا، پارتى کەیسەکەى داەبە پۆلیس داوە و چاوەڕێ دەکات کە بە گوێرەى یاسا یەکلایى بکرێتەوە، وتیشى: “ئەو رووداوە هیچ پەیوەندییەکى بە کێشەى ناوخۆى پارتییەوە نییە و ئەو زانیارییانە دوورن لە راستییەوە، ئەگەر وابوایە پارتى چۆن بە ئاشکرا رووداوەکەى ئاشکرا دەکرد”.