دەروازەیەکى سنوورى هەرێمی کوردستان داخرا..

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ یەکشەممە 6-9-2015 حکومەتى تورکیا دەروازەى سنورى ئیبراهیم خەلیل بە هۆکارى ئەمنی بە رووى گەشتیارانى هەرێمى کوردستاندا داخست.

بە پێی سەرچاوە نافەرمییەکان، هۆکارى داخستنى دەروازەى ئبیراهیم خەلیل لە لایەن تورکیاوە لە بەر ئاڵۆزى و شەڕ لە نێوان پارتی کرێکارانى کوردستان (پ.ک.ک) و حکومەتى تورکیا لە ناوچەکانى جزیرە و سلۆپی.

سەرچاوە نافەڕمییەکانی تورکیا ئاماژەیان بەوە داوە، لە بەر پاراستنی گیانى ئەو گەشتیارانە بووە کە بەو ناوچانەدا تێدەپەڕن،سەدان کەس لە سەر سنور چاوەڕوان دەکەن سنور بکرێتەوە.
محەمەد تاهیر جێگرى سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى ئیبراهیم خەلیل رایگەیاندووە”داخستنەکە لە لایەن حکومەتى تورکیاوە کاتییە و ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەو بارەیەوە نییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com