ئاگرەکەی چەمچەماڵ پێنج کەس دەسوتێنێت !!

0

نوچەنێت

دوای ڕەوانە کردنیان،نەخۆشخانەی پێشڕەو لە چەمچەماڵ جەستەی سووتاوی پێنج هاوڵاتی وەردەگرێت و هەر پێنجیان بەپەلە دەخرێنە ژێر چاودێری پزیشکییەوە.

لە چەمچەماڵ هاوڵاتییەک بیرێك لێ دەدات،دوای تەواو بوونی بیرەکە ئاوێکی زۆر لە بیرەکە دێتە دەرەوە،لەگەڵ هاتنی ئاوەکەدا گڕێکی گەورە لە بیرەکەوە دێتە دەرەوە و دەبێتە هۆی سووتانی جەستەی پێنج هاوڵاتی.

زانیارییەکان لە چەمچەماڵەوە ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە تا درەنگانێکی دوێنێ ئێوارە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە و به‌هۆی ئه‌و ئاگرەوە پێنج كه‌س سوتاون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشره‌و كراون له‌ چه‌مچه‌ماڵ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com