نوچەنێت
دوای ئەوەی بڕیار بوو دوێنێ یەك شەممە کۆبوونەوەی بڕیاردانی یەکلاکەرەوەی نێوان پێنج لایەنە سەرەکییەکەی پێکهێنەری حکومەت و پاڕلەمانی کوردستان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت ،بەڵام دواخرا.
ئەم دوا خستنە کاردانەوەی سیاسی لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی بە دوای خۆیدا هێنا و لە نوێترین کاردانەوەشدا حزبی شێوعی کوردستان هۆشداری دەداتە لایەنەکان بەوەی لە ئەگەری دواخستنی دانوستاندنەکان قەیرانە سیاسییەکان قوڵتر دەبێتەوە.
بابە عەلی جەبار وتەبێژی فەڕمی حزبی شیوعی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بە دواخستنی کۆبوونەوە پێنج قۆڵییەکان و پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان،قەیرانە سیاسییەکان قوڵتر دەبێتەوە.
بابە عەلی هەڵوێستی حزبی شیوعی ڕادەگەیەنێت و داوا دەکات دانوستاندنەکان درێژەی پێ بدرێت و دەڵێت”دواخستنی كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كاریگه‌ری خۆی هه‌یه و قه‌یرانه سیاسییه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتیش زیاتر له یه‌كتری دوورده‌خاته‌وه”.
وته‌بێژی حزبی شیوعی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت کە “هه‌رچه‌نده كۆبوونه‌وه‌كان درێژه‌ی پێده‌درێت، به‌ڵام وتووێژ و سازان له دابڕان و له‌یه‌كتر دووركه‌وتنه‌وه باشتره”.