نوچە-رادیو فردا
بە پێی زانیاریەکانی”ساندی تایمز”ی چاپی لەندەن،دەوڵەتی دەیوید کامیرۆن بە نیازە ئامادەیی خۆی بۆ وەرگرتنی ١٥ هەزار پەنابەری سووری رابگەیێنێ.
ساندی تایمز پێشتریش رایگەیاندبوو کە یەکێ لە بژاردەکان دەوڵەتی بەریتانیا،وەرگرتنی راستەوخۆی پەنابەرە لەو کەمپانەی کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە لە وڵاتانی دراوسێی سوریە دروست کراون.
لە ماوەی چوار ساڵی رابردووداو کە شەڕی ناوخۆی سوریە دەستی پێکردووە،وڵاتانی وەک ئەڵمانیا،فەڕەنسە سوئید هەر کامەیان پەنابەرییان بەدەیان هەزار ئاوارەی سوری داوە.بریتانیاش تا وەکوو ئیستا ٥ هەزار پەنابەری سوری وەرگرتووە.