نوچە-رادیو فردا
جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا،لە پێوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ سێرگێئی لاڤرۆف،نیگەرانی خۆی دەرابەری جموجۆڵی سەربازی روسیە لە سەر خاکی سوریە دەربڕی.
بە پێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا،کێری گوتویەتی کە ئەم جموجۆڵانەی روسیە ئەگەر حەقیقەتیان هەبێ،دەبێتە هۆی گرژبوونەوە وتوندتر بوونەوەی شەڕ و پێکدادانەکان،لە ئەنجامدا خەساراتی گیانی بۆ خەڵکی مەدەنی و زۆرتر بوونی ئاوارەکانی بەدواوە دەبێ.
پێشتر،ژمارەیەک لە میدیاکانی جیهان،بە بڵاو کردنەوەی چەند وێنەیەک،باسیان لە جموجۆڵی سەربازی روسیە لە سەر کاسی سوریە کردبوو.