نوچەنێت
دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی مردنی (ئایلان و کوڕێکی تری و خێزانەکەیەوە) نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی پێوە دەکات، ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندی بە عەبدووڵا کوردییەوە دەکات.
ئاژانسەکانی هەواڵ لە تورکیاوە لەسەر زاری سەرچاوەیەکی نێو کۆشکی کۆماری تورکیا هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تێلفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی دەگەیەنێتە عەبدوڵا کوردی باوکی (ئایلان)ـەوە دەکات.
ئەردۆغان لە پەیوەندییەکەدا بە عەبدوڵا کوردی ووتووە”ئالان و براکەی منداڵەکانی ئێمەشن، دایکیشیان خوشکی ئێمەیە،خۆزگە لەڕێی دەریا نەدەڕۆیشتن و میوانی ئێمە دەبوون”.
عەبدوڵا کوردی وەڵامی سەرۆك کۆماری تورکیا دەداتەوە و سوپاسگوزاری خۆی بۆ هاوبەشی کردنەکەی ئەردۆغان لەو پرسەیەدا ڕاگەیاند و سوپاسی بەڕێزتان دەکەین کە لەەو ناخۆشییە هاوخەمیتان کردووین.