نوچه‌نێت –روسیا توده‌ی
له‌و وێنانه‌دا كه كه‌شتی ئاسمانی ” كیوریوسیتی رۆڤه‌ر” گرتونی شێوه و پێكهاته‌ی به‌ردینی سه‌یر ده‌ركه‌وتوون وه‌ك هه‌ره‌م و تابووت و ته‌نانه‌ن سه‌ری باراك ئۆباماش.
له وێنه‌یه‌كی نوێ‌دا كه له مه‌ریخه‌وه گه‌یشتوه‌ته ده‌ستی ناسا ، زۆر به ڕوونی وێنه‌ی كه‌وچكێكی فڕیو ده‌ركه‌وتوه له‌سه‌ر رووی هه‌ساره سووره‌كه، كه وای لێكردوه زۆرترین قسه و باس به‌دوای خۆیدا بهێنێت.
ئه‌م كه‌وچكه له‌ناو وێنه‌یه‌كدا دۆزراوه‌ته‌وه كه به كامێرای “ماستكام” ی جێگیركراو له كه‌شتی ئاسمانی “كیوریوسیتی رۆڤه‌ر”گیراوه .
ناساش به‌مشێوه‌یه شیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌وچكه یه‌كێك نیه له كه‌لوپه‌له‌كانی مه‌تبه‌خ له‌سه‌ر رووی مه‌ریخ به‌ڵكو بریتیه له كۆمه‌ڵێك نیشتووی به‌ردی كه ره‌شه‌با به تێپه‌ڕبوونی كات دروستی كردوون.