نوچه‌نێت-پرێس تیڤی
فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له كۆماری ئیلامیی ئێران ده‌كات یارمه‌تی هێزی پێشمه‌رگه بدات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه كیمیاییه‌كانی داعش.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی پرێس تیڤی ئێرانی، فه‌لاح مسته‌فا وتویه‌تی “كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌زمونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كی كیمیاییدا، ده‌مانه‌وێ له‌و روه‌وه یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كه كیمیاییه‌كانی داعش كه له‌دژی پێشمه‌رگه به‌كاریان ده‌هێنێ”.
ماوه‌یه‌كه نێوه‌نده جیهانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌كدارانی داعش هه‌ردوو ره‌گه‌زی كیمیایی خه‌رده‌ل و كلۆری له‌دژی پێشمه‌رگه به‌كارهێناوه.