نوچه‌نێت-ده‌یلی ئێكسپرێس
داعش ده‌ڵێت له‌ناو ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی روو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی توانیویه‌تی 4000 كه‌سی جیهادیی به قاچاخی بگه‌یه‌نێته وڵاتانی رۆژئاوایی و به ئه‌وروپی و ه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێت: ته‌نیا چاوه‌ڕوان بكه‌ن چی رووده‌دات.
یه‌كێك له قاچاخچییه‌كانی داعش كه له سییه‌كانی ته‌مه‌نیدایه، پرۆسه‌ی ناردنی ئه‌ندامانی داعش بۆ ئه‌وروپای به سه‌ركه‌وتوو ناوبردووه و وتویه‌تی دواتر ده‌بینن ئه‌و هه‌زاران هه‌واداره‌ی داعش چی به‌سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوایی دێنن.
ئه‌و قاچاخچییه وتوشیه‌تی كه ئه‌و 4000 هه‌واداره‌ی داعش مه‌شقیان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك بینیوه و ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی داعش ده‌بن له وڵاتانی چوارچێوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
ئه‌و جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ناردنی چه‌كدارانی داعش و ئه‌نجامدانی هێرش له‌ناو وڵاتانی رۆژئاوایی، به‌شێك له پلانێكی گه‌وره‌ی داعش بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له‌و وڵاتانه‌ی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیدا هێرشده‌كه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌ی داعشدا، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه خۆیان ده‌خزێننه نێو كاروانی ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ هه‌ڵاتن له دۆزه‌خی شه‌ڕه‌كانی رۆژهه‌ڵات ناوه‌ڕاست به‌ره‌و وڵاتانی رۆژئاوایی كۆچده‌كه‌ن.
قاچاخچییه‌كی تورك راستی قسه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ر به داعشی دوپاتكردۆته‌وه و وتویه‌تی كه خودی خۆی یارمه‌تی 10 چه‌كداری مه‌شقپێكراوی داعشی داوه له‌ژێر ناوی په‌نابه‌ریدا رووبكه‌نه ئه‌وروپا.