نوچە-شفقنا
بە پێی راپۆرتێکی رۆیتەرز،رۆژنامەی لۆمۆندی چاپی پاریس،لە زاری گەورەبەرپرسێکی ئەم وڵاتەوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بێت، رایگەیاندووە کە فەرەنسە بڕیاری داوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەولەتی دژ بە داعش،هێرش بکاتە سەر بنکەکانی ئەم گروپە لە سەر خاکی سوریە.ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی فەرمی دەوڵەتی فەرەنسە تا وەکوو ئیستا سەبارەت بە پەیوەستبوونی فەڕەنسە بەم هاوپەیمانیە هیچ هەڵویستێکیان نەبووە و گوتویانە کە فرانسوا ئۆلاند،سەرۆکۆماری فەرەنسە رۆژی دوو شەممەی داهاتوو لەم بارەوە لیدوانێک دەدات.
فەڕەنسە یەکەم وڵات بوو کە لە گەڵ ئەمریکا،هێرشی کردە سەر بنکەکانی داعش لە عێراق،بەڵام هیچ کات لە خاکی سوریە ئەم هێرشانەی ئەنجام نەداوە.
پاریس رایگەیاندووە کە ئەنجامدانی هێرش وکەمپەینی ئاسمانی لە دژیداعش، زۆرتر بە قازانجی سوریەیە،هەر بۆیە تەنها رای لە سەر دابین کردنی چەک و سیلاح و پێداویستی بۆ ئەو گروپانە بووە کە بە شۆڕشگێڕی میانەرەو ناویان دەبات .
لۆمۆند لە درێژەدا نووسیویەتی:ئۆلاند لە کۆبوونەوەی رۆژی هەینی لە گەڵ تیمی بەرگری لە کۆشکی ئێلیزە رایگەیاندووە کە قەیرانی بەربڵاوی کۆچبەرانی سوری و عێراقی لە ئەوروپا،سەرنەکەوتن لە بەرامبەر تیرۆریستەکانی داعش وهەروەها دەنگۆی حزوری روسیە لە ناوچەکە،کۆمەڵێک هۆکارن کە بوونەتە هۆی ئەوەی کە پاریس پێداچوونەوەیەک بە بڕیارەکانی خۆیدا بکات .