نوچەنێت
ئەندامێکى خێزانی ئایلان” ئەو منداڵەى لە بەروارى 2/9 لە دەریاى ئیجەدا خنکا” ئاشکراى کردووە کە لە هێرشەکەى حوزەیرانی مانگى رابردوودا 11 کەسیان بە دەستی داعش شەهید کراوە.
بە پێی هەواڵى ئاژانسە جیهانییەکان، شێخۆ کوردى باپیرەى ئایلان رایگەیاندووە،یانزە کەس لە بنەماڵەکەیان بە دەستى چەکدارانى داعش کوژراون.کە بر یتیبوون لە مام و پورو ئامۆزای ، لە نێو ماڵى خۆیاندا گوللەباران کراون.
….
ساڵى رابردوو رێکخراوى تیرۆرستى داعش، بۆ ماوەى چوار مانگ هێرشی کردە سەر شارى کۆبانێ-ى رۆژئاواى کوردستان، بەڵام نەیتوانى کۆنترۆڵی بکات، بەڵام هاوینى ئەمساڵ لە رێگەى سنورەکانى تورکیا، دزەیان کردە ناو شارەکەو بە شێوەیەکى دڕندانە و دور لە بەهامرۆییەکان،ژمارەیەک هاوڵاتى شەهید کران.
.