لە بودجەى 2016 دا هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم دیارینەکراوە

0

نوچەنێت

هەرچەندە بابەتى بڕینى بەشە بودجەى هەرێم لەبەغدا بۆ ساڵى 2016 لەسەر زارى هەندێ لەبەرپرسانى بەغدا وروژێنرا، بەڵام شاخەوان عەبدولڵاَ ئەندام پەرلەمانى کورد لە بەغدا، لە سەر لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان بەنوچەنێتى راگەیاند، ئەو مەسەلەیە تائێستا بە فەرمى باسنەکراوە.

ئەو پەرلەمانتارە، ئەو دۆخەى ئێستا عەبادى بەناوى چاکسازییەوە رایگەیاندووە دەرچوونە لەیاسا و کەسیش رێگرى لێناکات،ئەوە تەواوکردنى کۆمەڵێک کارى تەواو نەکراوى نورى مالیکییەو ئەو تەواوى دەکات.

ئەوە بەپیلان دژى کورد ناو دەبات و دەڵێت،عەبادى هەنگاو دەنێ بۆ دەرکردنى بەرپرسانى کورد بەبیانووى چاکسازییەوە، خەڵکێکیش هەیە دەستخۆشى لێدەکات!بۆئەوە نموونەوى زیندووم هەیە، دواى هەڵبژاردنى 2014 لە کەرکوک کورد زیاتر لە دووکورسى بەدەستهێنا، لەجیاتى ئەوەى شوێنى هەستیار لە تورکمان و عەرەب وەربگیرێتەوە، بەپێەوانەوە شەش پۆشست لە کورد وەرگیراوەتەوە.

ئەوەش هەمووى پیلانە لەدژى کورد، بەڵام وەک دیارە کورسى و خوازیارى وەرگرتنى دەسەڵات واى لە لایەنە کوردییەکان کردووە کە بەغداو پیلانەکانى بەغدایان بۆ گرنگ نەبێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا، هیواخوازە مووچەى کوردستان کە بەم جۆرەبێت یەکجارى ببڕدرێت و هەموو بەرپرسانى کوردیش لە بەغدا دەربکرێن، تا کۆتایى بەو بێ هەڵویستییە بێت کە سیاسییەکانى ئێمە بەرامبەر بەو دۆخە هەیانە و بڕیارى سەربەخۆیى کوردستان بدرێت.
پێشیوایە، باشترە بەغدا نەداواى هیچ لە کورد بکات و نەهیچیى پێیبدات، چونکە وەک دەڵێت، ئەوەى ئەوان دەێنێرن کەمەو ئەوەى ئێمە دەێنێرین زۆرە . بۆیە خۆمان دەتوانیین نەوتى خۆمان بفرۆشین بەبێ هیچ کێشەیەک.

هۆشدارى ئەوەش دەدات، ئەگەر بودجەمان لێ ببڕدرێت و مافى پێشمەرگە نەدات ومادەى 104جێبەجێ نەکرێت، هەروەها ئەو ماددانەى کە پێشێل کراون جێبەجێ نەکرێن و کوردیش بەردەوام بێت لە بەغداد، بێهەڵویستییەکى شەرمنانەیەو دەبێ بە خۆماندا بچینەوە. بەپێچەوانەوەبوونمان لە بەغدا زیادەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com