نوچەنێت
کۆبوونەوەى سبەینێى رۆژى یەکشەممە، 6ى ئەیلول 2015، کە لە نێوان پێج لایەنەسەرەکییەکەى هەرێمى کوردستان ئەنجام دەدرێ بە کۆبوونەوەى یەکلاکەرەوە دەزانرێ .
هەرچەندە بەپێى راى نوێنەرانى پێنج حزبەکە، تائێستا گۆڕانکارییەکى ئەوتۆ لە داواکارییەکانیاندا نابینرێ، بەڵام هەمووشیان جەخت لەسەر گرنگى سازان و رێککەوتنى سیاسى دەکەنەوە. هەرلایەنەى ئەویتر بە نەهاتنەخوارەوە لە داواکارییەکانیان تۆمەتباردەکەن.
ئەبوبەکر هەڵەدنى ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە سەر لیستی یەکگرتوو، بە نوچەنێتى راگەیاند، کۆبوونەوەکەى رۆژى یەکشەممە یەکلاکەرەوەیە، یان دەگەین بە سازان یان دەگەین بە بنبەست.
…
بەهار مەحمود ئەندامى دانوستانکارى کۆبونەکان و نوێنەرى بزووتنەوەى گۆڕان، بە نوچەنێتی راگەیاند، داواکارییەکەى بزووتنەوەى گۆڕان، هیچ خاڵێَکى نا یاسایى تێدانییە، ئەوەى پێویستە هەنگاوێک بێتە پێشەوە ئێمەنین و داواکارییەکەى ئێمە رەوایە. هیواخوازم هەموومان بگەینە خاڵى لەیەکتر گەیشتن و رێککەوتن.
…
بەرپرسێکى پارتى لەو بارەیەوە ڕایدەگەیەنێت لە دانوستانى سیاسى و رێککەوتندا هەموو ئەگەرێک هەیە، ئێمەش خۆمان بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادەکردووە. قسەکانى تریشمان با بۆدواى کۆبوونەوەکە بن.
…
هاوکات محەحەمد فەرەج، ئەمیندارى گشتى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان، لە میانى وتارێکدا بۆ کادر و ئەندامانى حزبکەى گوتویەتى، پێویستە حزبە ساسییەکان بگەنە سازان، درەنگ بێت یان زوو چونکە ئەوە لەبەرژەوەندى میللەتە و ئێمەش کار بۆ بەرژەوەندى میللەت دەکەین و ئامانجمان گەورەیە.