ئانگولا ئایینی ئیسلامی قەدەغە کرد

0

نوچە-خبر فارسی

ئانگولا یەکەم وڵاتە لە جیهاندا کە ئایینی ئەسلامی قەدەغە کردووە و هەموو مزگەوتەکانی ئەم وڵاتەی داخستووە.

بە گوێرەی راپۆرتی”ئێسپۆتنیک”،ژوزە ئێدواردۆ دوش سانتۆش،سەرۆکۆماری ئەنگولا وێڕای راگەیاندنی ئەم بڕیارە گوتویەتی:قەدەغە کردنی ئایینی ئیسلام ،کۆتایی بە نفوزی ئەم ئایینە دێنێ لەم وڵاتە.

رۆزا کروز سیلوا،وەزیری فەرهەنگی ئانگولا،وێڕای ئاماژە دان بەوەی کە ئەم بڕیارەی ئانگولا بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ فیرقە مەزهەبیەکانە،دەڵێ:ئایینی ئیسلام لە لایەن وەزارەتی دادوەری و مافی مرۆڤی ئەم وڵاتەوە پەسەند نەکراوە ،هەر بەم هۆیەش ئەم ئایینە  وپەیرەوانی بە “نایاسایی”راگەیێندراون و هەموو مزگەوتەکانیشیان داخراون.

ئانگولا وڵاتێکە کە ٩٥%ی حەشیمەتەکەی مەسێحین.بە پێی زانیاریەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا،ئەم وڵاتە ٩٠ هەزار کەس موسوڵمانی هەیە کە زۆربەیان کۆچبەرانی ئەفریقای رۆژئاوا  ولوبنانن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com