سعودیە:لە گەرەنتیەکانی پێوەندیدار بە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران رازین

0

نوچە.بی بی سی فارسی

عادل الجبیر،وەزیری دەرەوەی سعودیە دەلێ:وڵاتەکەی سەبارەت بە وگەرەنتیانەی کە لایەن ئەمریکاوە بە نیسبەت رێکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران دراون و لەوەی کە وڵاتانی کەنداو ناخاتە مەترسیەوە،رازین.

وەزیری دەرەوەی سعودیە هەروەها دەڵێ:سەرۆکۆماری ئەمریکا دڵنیایی داوە کە ئەم رێکەوتنە پێش بە ئێران دەگرێ لە دەستراگەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی.عادل الجبیر هەروەها لە زاری سەرۆکۆماری ئەمریکاوە دەڵێ:لە ئەگەری بن پێ کردنی ئەم رێکەوتنە لە لایەن ئێرانەوە،گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتە دادەنرێنەوە.

عادل الجبیر دەشڵێ:وڵاتەکەی لە سەر ئەو بڕوایە کە ئەم رێکەوتنە بە هۆی پێش گرتن بە دەستراگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی،یارمەتیدەدات بە ئەمنیەت و سەقامگیری ناوچەکە.

وەزیری دەرەوەی سعودیە لە دوای دیدار و چاوپێکەوتنی شای سعودیە لە گەڵ باراک ئۆباما،ئەم لێدوانەی داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com