بە هۆی هێرشەکانی بوکو حەرامەوە ٢ ملیۆن کەس ئاوارە بوونە

0

نوچە-قطرە

رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران دوێنێ هەینی رایگەیاند کە بە هۆی کاروکردەوەی گرووپی تیرۆریستی بوکو حەرام لە نیجریا،لە ماوەی ٦ ساڵی رابردوودا زیاتر لە ٢ ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس ئاوارە بوونە.

ئەم رێژەیە بە بەراورد لە گەڵ ئاماری یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس کە تا وەکوو ئیستا هەژمار کراون،زۆر بەرچاوترە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەڕەنسە،رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران لە راگەیەندراوێکدا گوتویەتی:چوونە سەرەی رێژەی ئاوارەکان، بە هۆی توندتر بوونەوەی هێرشەکانی بوکو حەرامە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com