رۆژنامه‌ی ده‌یڵی مه‌یڵی بریتانی ئاماژه‌ی به نمایشكردنی وێنه نوێیه‌كانی ئه‌نجێلینا جولی ئه‌ستێره‌ی جیهانی و باڵێوزی نیازپاكی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد له زیادكردنێكی ئاشكرادا له له‌نده‌ن له به‌رانبه‌ر 1800 دۆلاردا ده‌فرۆشرێن.
به‌پێی رۆژنامه‌كه جولی له دانیشتنێكی وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ كیت گارنێری فۆتۆگرافه‌ر له ساڵی 1995 كه ئه‌و ده‌مه ته‌مه‌نی بیست ساڵان بوو، ئه‌و وێنانه‌ی گرتووه.
ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی بریتانیا به‌شێك له‌و وێنانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌نجلینا جولی تیایاندا به هه‌ردوو ره‌نگی ره‌ش و سپییه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، جولی خۆی بۆ خستنه‌ڕووی فیلمه نوێیه‌كه‌ی “by the sea”له‌گه‌ڵ براد پیتی هاوسه‌ری ئاماده ده‌كات كه دوایین ده‌ركه‌وتنیان له‌سه‌ر شاشه، له فیلمی “Mr Mrs. Smith ، بوو له ساڵی 2005.





