ھەنار یەکێکە لەخۆراکە دەوڵەمەندەکان بەمادە دژەئۆکسانەکان کەپێویستن بۆ سپیکردنەوەی پێست و پاراستنی جوانییەکەی، ھاوکاریشە لەدواخستنی دەرخستنی نیشانەکانی پیربونی پێشوەختە لەسەر دەست و دەم و چاو و تەواوی پێست.
خواردنی ھەناری فرێش جارێک یان دووجار لەرۆژێکدا دەبێتە ھۆی سپیکردنەوەی پێست ھاوکات ئەگەر دەنکەھەنارەکان بەپێستتدا بھێنیت رزگارت دەکات لەخانە مردوەکان.
دەتوانیت ئەم ماسکە بەکاربھێنیت کەپێکھاتوە لەدوو کەوچک ھەنار، کوپێک شۆفان، دو کەوچک ھەنگوین و کەوچکێک ماست.
ھەنارەکە بھارە و تێکەڵی بکە لەگەڵ پێکھاتەکانی تر دواتر بیدە لەپێستت تا وشک دەبێتەوە پاشان دەم وچاوت بەئاوی شلەتێن دواتر بەئاوی سارد بشۆ، پێستت مەساژ بکە بەبەکارھێنانی ئاوی ھەنار، دەشتوانیت بڕێک لەتێکەڵەکە بەکاربھێنیت بۆ ئانیشک و ھەردوو ئەژنۆ.
هەنار سودی تایبەتی بۆ خانمان هەیە ..
0
Share.