نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ باوكى ئایلانى جوانه‌مه‌رگ دەبەستێت و تێیدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی باوکی منداڵەکە و خانەوادەی منداڵەکە دەکات.
لەو پەیوەندییە تێلفۆنییەدا نێچیرڤان بارزانی هاوخەمی و پرسەی خۆی بە باوکی هەردوو منداڵ “ئایلان و غالب” و هاوسه‌ره‌كه‌ى “ڕه‌یحان شتۆ” ڕاگەیاند و هیواى خواست خواى گه‌وره دڵنه‌وایى و سه‌بوورىان بداته‌وه.
هەر لەو پێوەندییەدا نێچیرڤان بارزانی هاوخه‌میى خۆى بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى هه‌موو كۆچبه‌رانه‌ى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ربڕى، كه له ڕێگه‌ى كۆچبه‌ریدا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
عه‌بدوڵڵا كوردى باوكى ئالان ـ ى جوانه‌مه‌رگ وەڵامی نێچیرڤان بارزانی دایەوە ڕایگەیاند”هاوبه‌شى و به‌شداریتان له خه‌م و پرسه‌كه‌ماندا، مایه‌ى دڵنه‌وایى و سه‌بوورییه‌كى گه‌وره‌یه بۆ خۆم و خانه‌واده‌كه‌م،دووباره سوپاس و پێزانینى خۆمان و خانه‌واده و كه‌سوكارەکەمان بۆ ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران دەردەبڕین”.