فەلاح مستەفا مەترسییەکی تر لەسەر هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

0

نوچەنێت
فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان مەترسییەکی تر ئاشکرا دەکات کە ڕووی لە کوردستان کردووە و مەترسییەکەش لایەنی مرۆییە.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەشداری كۆبونەوەیەكی نێوان نوێنەری وڵاتانی بیانی لەهەرێمی كوردستان و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانی کردووە و لەو کۆبوونەوەیەدا مەترسییەکی گەورە ئاشکرا دەکات.

فەلاح مستەفا لەو کۆبوونەوەیەدا رایگەیاند”مەترسیەكی تر رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە كە لایەنی مرۆییە تا ئێستا نزیكەی ملیۆنێك و ٨٠٠ هەزار ئاوارەی ناوخۆی عیراق و سوریا بەهۆی شەڕی داعش روویان لەهەرێمی كوردستان كردووە”

هەر لە قسەکانیدا فەلاح مستەفا وتی”ئەركی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە هاوكارمان بن بۆئەوەی ئاوارەكان ئایندەیەكی باشیان هەبێت تا دەگەڕێنەوە وڵات و شوێنی خۆیان”.

ەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان زیاتر قسە دەکات و دەڵێت “حكومەتی هەرێمی كوردستان و هاوڵاتییانی هەرێم هاوكاری باشی ئاوارەكانیان كردووە، بەڵام لەڕاستیدا ئەم هاوكارییانە پێویستی بەزیاترە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com