بەرهەم ساڵح میوانداری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانی دەکات

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ هەینی لە شاری سلێمانی بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێشوازی کرد لە نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق و وەفدیكی یاوەری.

لە دیداری پێشوازی کردنەکەدا بەرهەم ساڵح لەگەڵ یان كوبیش نێردراوی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عیراق و وەفدەكەی یاوەری،دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان خرایە بەر باس و گفتوگۆیان لەبارەوە کردووە.

بەرهەم و ساڵح و میوانەکانی دووپاتیان کردەوە کە كێشەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراقی فیدراڵ دەبێت بەرێگای دیالۆگ چارەسەر بكرێت تا لە بەرژەوەندی هەموو خەڵكی كوردستان و عیراقدا بێت .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com