نوچه‌نێت: هه‌ولێر
سه‌رۆكی رێكخراوێكی تایبه‌ت به ژینگه رایگه‌یاند، سبه‌ی شۆڕشی سپی ده‌ست پێده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ماوه‌یه‌كی زۆره ئاماده‌كارییان بۆ كردووه, ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا, شۆڕشه‌كه له دژی عه‌لاگه‌ی نایلۆنه و هه‌وڵیانداوه توره‌گه‌ی سپی به‌كاربێت، كه دۆستی ژینگه و ته‌ندرووستییه.
سەروەر قەرەداغی، سەرۆكی ریكخراوی سروشتی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه: “ماوەیەكە رێكخراوەكەمان هەڵمەتێكی دەستپێكردووە بەناوی شۆڕشی سپی بۆ بەكارهێنانی تورەكەی سپی لە بەرامبەر زەرفی نایلۆن (عەلاگە)، چونكە زەرفی نایلۆنی زیانی بۆ ژینگە و تەندروستی هاوڵاتیان هەیە، بەڵام تورەكەی سپی دۆستی ژینگەیە تێچوشی كەمترە”.
قه‌ره‌داغی هیوای خواستووه كه كه‌رتی تایبه‌ت پشتگیری شۆڕشه‌كه‌یان بكات, به‌جۆرێك كه بتوانن كارگه‌یه‌كی توره‌گه‌ی سپی دابنێن, وتوویشییه‌تی: “سبەی شەممە 5ی ئەیلولی 2015 تیمەكانمان لە زۆربەی شار‌و شارۆچكەكانی كوردستان دەچێتە ناو خەڵك و تورەكەی سپی دابەشەكەین بەسەر هاوڵاتیاندا”.