خەتیبی تاران:دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا رەگ و ریشەی لە قورئاندایە

0

نوچە-تابناک

ئەحمەدی خاتەمی ئەمڕۆ لە خوتبەی نوێژی هەینی تاران سەبارەت بە دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا گوتویەتی “دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا،ریشەی لە قورئان وکولتوری عاشورادا هەیە”.

خاتەمی هەروەها سەبارەت بە پێوەندی ئێران وئەمریکا گوتویەتی:دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا  یەکسانە بە عەدالەت و هەر جۆرە سازانێک لە گەڵ ئەم وڵاتە ،سەرشۆڕی و زیلەتی بەدوادا دێ.

خەتیبی تاران هەروەها دەڵێ:ئەمریکیەکان ئەیانەوێ لای کەسانی هاوفکر و لایەنگرەکانیان ئەم فکرییەتە جێ بخەن کە دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا،توندڕەویە،ئەم جۆرە کەسانە تێ ناگەن کە ئەم دروشمە رەگ و ریشەی لە قورئان و کولتوری عاشورادایە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com