نوچەنێت
لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك هیوا جەمال پێشکەشکاری بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی ڕووداو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەڕێگەی هەولێر-سلێمانی پاسەوانەکانی قوباد تاڵەبانی هەڕەشەیان لێکردووە.
هیوا جەمال باس لەوە دەکات لە ڕێگەی هەولێر-سلێمانی قافڵەیەك ئۆتۆمبێلی جام ڕەش کە دواتر زانیویەتی قافڵەی ئۆتۆمبێلی پاسەوانەکانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، پێیان وتووە ئەگەر هەوڵ بدەی پێش قافلەی ئۆتۆمبێلەکان بکەوێت تەقەی لێ دەکەن.
لەو نوسینەدا هیوا جەمال دەنوسێت دوای ئەوەی کە زانیم قافلەی ئۆتۆمبێلی پاسەوانەکانی قوباد تاڵەبانییە،نامەیەکم بۆی ناردوو لەو حاڵەتە ئاگادارم کردەوە.قوباد تاڵەبانیش زۆر داوای لێبوردنی لەو حاڵەتە کردووە و بەڵێنی داوە بەرامبەر هیچ کەسێك دووبارە نەکرێتەوە.
…
ئەمەی خوارەوە دەقی نوسینەکەیە:
..
هەڵوێستێکی جوانی قوباد تاڵەبانی
لە رێگەی هەولێر ـ سلێمانی قافڵەیەک ئوتۆمبیلی جامرەش لە پێشمانەوە دەرۆشتن، نزیکەی ۳٠ خولەک لە دوایەوە بیون و رێگەیان نەدەدا پێش بکەوین
دوای ئەوەی جادە بوو بە دوو ساید ویستمان پێش بکەوین بەڵام پاسەوانەکانی، رێگەین پێنەداین و هەرەشەی ئەوایان کرد ئەگەر پێشبکەوین تەقەمان لێدەکەن
دواتر لە بازگەیەک رایان گرتین بەڵام بە سوپاسەوە بازگەکە کە ئێمەیان ناسی فەرمووی رۆشتنیان لێکردین
دواتر زانیم کە ئەو قافڵەیە قود تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە
مەسجێکم بۆ نارد کە شتێکی لەو جۆرە رویداوە
خۆی تەلەفۆنی کرد و گوتی کە لە رێگە رادەوەستن و چاوەرێی گەشتنی ئێمە دەکەن
خۆی و پاسەوانەکای وەستان لە قەراخ جادە
خۆی دابەزی و گوتی کێ هەرەشەی لێکردوون
ئێمەش گوتمان ئەو دووە لە ئوتۆمبیلەکانی
تۆ بوون بریاری دا کە لێپرسینەوەیان لێبکات و گوتی: داوای لێبوردن دەکەم کە شتێکی وا رویداوە
من گوتم: ئێمە دەتوانین دەنگمان پێتان بگات بەڵام هاوڵاتییەکی نەناسراو چی بکات
گوتی: کە شتی وا دووبارە نابێتەوە
گوتم: نیوەی جادەکە بۆ ئێوە و نیوەی بۆ خەڵک رێبدەن خەڵک بروات
دیسان داوای لێبوردنی کردەوە
هەڵوێستی جوانی ئەوە بۆ من ئەوە بوو کە لە نیوەی رێگە وەستا..
هاوڕێکەم (وەستا ئەمجەد) گوتی: دڵنیام هەندێ بەرپرسی دیکە بوونایە نەدەوەستان