نوچە-رادیو فردا
ویلادیمیر پوتین،سەرۆکۆماری روسیە دەڵێ: بەشار ئەسەد ئامادەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی و دابەش کردنی دەسەڵاتە لە گەڵ ئۆپۆزسیۆنی “سالم”ی ئەم وڵاتە
بە گوێرەی راپۆرتی رۆیتەرز ،پوتین ئەمڕۆ هەینی لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئابووری رۆژهەڵات لە شاری ڤێلادی ڤیستۆک،جەختی لە سەر پێویستیت”پێکهێنانی هاوپەیمانییەک لە دژی تیرۆریزم و رادیکاڵیزم”کردەوە.
پوتین لە هەمان کاتدا رایگەیاندیووە کە سەرۆکۆماری سوریەش لە گەڵ ئەم بۆچوونەیە و دەشڵێ:بەشار ئەسەد بروای بە “ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی،پێوەندی کردن بە ئۆپۆزیسیۆنی سالم و هێنانیان بۆ ناو پرۆسەی دەسەڵات”هەیە.
ئەمە یەکەم جارە کە سەرۆکۆماری روسیە باس لە ئامادەیی بەشارئەسەد دەکات بۆ دابەش کردنی دەسەڵات.