نوجەنێت
حەیدەر عیبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ماوەی ڕابردوودا زنجیرەیەك چاکسازی یەك لە دوای یەكدا ڕاگەیاند بە مەبەستی کەمکردنەوەی گەندەڵی لەناو کایەی حوکمڕانی عێراقیدا.
پسپۆڕانی شارەزا لە شێوازی ئیدارەدان و حوکمڕانی لە عێراقدا داوا دەکەن هەموو لایەك پشتگیری سەرۆك وەزیران بکەن تا دوا خاڵی ئامانجەکەی بەدەست بخات چونکە وەك ئەوان دەڵێن ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی تری ئابووری لەعێراقدا لە ئارادایە.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پاڕلەمانی عێراق هۆشداری دەدات لە ڕوودانی بوومەلەرزەیەكی ئابووری لە عێراق و ئەوە ڕوون دەکاتەوە دەبێت کە هەرچی زووە لەحکومەتی عێراقدا خەرجییەکان کەمبکرێتەوە.
لیژنهی دارایی پێشتر رایگهیاند، كه وهزارهتی دارایی نرخی یهك بهرمیل نهوت له بودجهی ساڵی 2016 به 60 دۆلار خهمڵاندووه، لیژنهكهش هۆشداری داوهته وهزارهتی دارایی له دابهزینی زیاتری نرخی نهوت.
لە بودجەی ساڵی 2016 ئاماژە بۆ ئەوە کراوە ساڵی داهاتوو وەك ساڵانی ڕابردوو “نەوت”وەك سامانی سەرەکی دابینکردنی بودجە پشتی پێ دەبەسترێت،و لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕێ دەکرێت کێشەی گەورەتر ڕوو لە عێراق بکات.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باس لە بودجەی ساڵی 2016 عێراق دەکات و دەڵێت “كۆتایی ساڵ پرۆژهیاسای بودجه دهگاته پهرلهمان”.
ههیسهم جبووری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لە هەمان کاتدا ئهندامی لیژنهی دارایی پهرلهمانی عیراق، به رۆژنامهی ” سهباح”ی نیمچه فهرمی راگهیاند :” پێشبینی دهكهین بودجهی 2016 له بودجهی 2015 خراپتر و كهمتر بێت “.
ئەو ئەندامەی لیژنهی دارایی پاڕلەمانی عێراق باس لەوە دەکات لە چاو چەند ساڵی ڕابردوودا بودجەی ساڵی 2016 کەمترین ئاستی بودجە دەبێت لە عێراق، هۆی ئەو دابەزینە زۆرەی بودجە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە چاو ساڵانی ڕابردوودا زۆر دابەزیوە و مەترتسی دابەزینی زیاتری لێ دەکرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وتیشی”كۆتایی ساڵ پرۆژهیاسای بودجه دهگاته پهرلهمان”.