سێ لایەنی پاڕلەمان دەنگی بۆ دەدەن و هادەپە ڕەددی دەکاتەوە

0

نوچەنێت

دوای چەندان ساڵ لە بەکارهێنانی هێز لەدەرەوەی خاکی تورکیا دوێنێ پێنج شەممە پاڕلەمانی تورکیا بۆ ماوەی ساڵێكی تر بەکارهێنانی هێزی لە دەرەوەی خاکی تورکیا درێژ کردەوە.

درێژکردنەوەکە لە کاتێکدا بوو پاڕلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری درێژکردنەوەی پڕۆسە سەربازییەکانی تورکیای لە دەرەوەی خاکی تورکیا پەسەند کرد بە تایبەت لە هەردوو وڵاتی عێراق و سوریا،بەلام ئەم بڕیارە بە توندی لە لایەن پاڕلەمانتارانی پارتی دیمۆکراتی گەلان (هادەپە) ڕەددکرایەوە.

مەهەپە،جەهەپە،ئاکەپە،لەو دەنگدانەدا یەك هەڵوێست بوون و بڕیارەکەیان بە بەرژەوەندی تورکیا وەسف کرد و دەنگیان لەسەر ئەو پڕۆژە یاسایە دا.

ئیدریس باڵكین سەرۆکی کوتلەی هادەپە لە پاڕلەمانی تورکیا سەرەڕای ئەوەی بە نەخێر دەنگی دا ئەو درێژكردنەوەیەش ی بە رگەدان بەشەڕ، ناوبرد و هادەپە دەڵێت:ئە بڕیارە بەنزینکردنە بە ئاگری جەنگدا.

كەمال كیڵیچدار ئۆغڵو سەرۆکی کوتلەی جەهەپە ڕایگەیاند” دەنگدان بەنەخێر بۆ ئەو بڕیارە، هەڵەیەكی ستراتیژییە و دەبێتەهۆی ئەوەی ژمارەی دەنگەكانی حزبەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو، كەمبكات|”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com