نوچە-خراسان
بەرپرسانی سعودیە دەڵێن کە ٤٦ ژن لەم وڵاتەوە وێڕای منداڵەکانیان پەیوەست بوون بە ریزەکانی داعشەوە و چوونەتە ناوچەکانی ژیر دەسەڵاتی ئەم گرووپە.
ماڵپەڕی”الوطن” لە زاری”منصور الترکی”وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رادەگەیێنێ کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە،سەرجەم ٤٦ ژن چوونەتە ریزەکانی داعشەوە.
جێی ئاماژەیە کە یەکێ لەم ژنە سعودیانە،دوای گەیشتنی بە سوریە لە سەر پرۆفایلەکەی نووسیبووی کە بە زوویی عەمەلیاتی ئینتحاری ئەنجام دەدات.
عەرەبستان تا وەکوو ئێستا سەرجەم ١٦٧٧ کەسی بە تاوانی ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستیەکان دەستگیر کردووە.لە کۆی ئەم کەسانە،١٣٧٥ کەسیان هاووڵاتی سعودی و ٣٠٢ کەسیش،هاووڵاتی ٣١ وڵاتی بیانی بوون.