پەیمانگای واشنتن زانیاری مەترسیدار لەسەر ئێران ئاشکرا دەکات و هۆشداری دەدات

0

کاریگەریی  زۆر بونی پارەوپوولی ئێران بەسەر ناوچەکەوە           .

لێکۆڵینەوەیەکی ڕامیاری پەیمانگای واشنتۆنە لەلایەن:

مايكل آيزنشتات

سايمون هندرسون

مايكل نايتس

ماثيو ليفيت

أندرو جيه. تابلر

لە عەرەبییەوە: عەزیز ئەحمەد حەمە  – تایبەت بەنوچەنێت                                         .

ئەگەر ( پلانی کاری گشتی هاوبەش ) جێ بەجێ بکریت و سزاکان هەڵبگیرێت، ئێران لەسەرەتاوە دەیان ملیار دۆلار لە پارەی بلۆک کراو لە ماڵیاتی قازانج دەکات، دواتریش  بەزیاد کردنی فرۆشتنی نەوت بڕێکی زۆر تر پارەی دێتە دەست، وا چاوەڕواندەکرێت کە بەشی زۆری ئەو پارەیە، بۆ پێداویستیە هەنووکەیەکانی ناوخۆ بەکار بهێنرێت، بەڵام ئەگەر هەیە ئێران بڕیاری ئەوە بدات بەشێکی زۆری پارەکان بۆ مغامەراتی خۆی لە دەرەوەی ووڵات بەکار بێنێت، کە لەمێژە پێشینەی لەو بوارەدا هەیە( بۆ نمونە بڕوانە ، المرصد، چاودێری ڕامیاری 2452 ئەگەری کاریگەری دەستکەوتە ئابوریەکانی ئێران لەڕێککەوتننامەی ئەتۆمی بۆ سەر سیاسەتی دەرەوەی).

راستە تەنها کەمی پارەی نەخت تاکە کۆسپ  نەبووە لەبەر دەم تواناکانی ئێران بۆ پەلهاویشتن بۆ ناوچەکە، بەڵکو کێشەی کەمی ژمارەی ڕاهێنەرانی عەرەبی زانی هەبووە، کەلەڕێیانەوە ڕا‌هێنان بە و چەکدارە شەرکەرانە دەکەن کەلەجێی ئێران دەجەنگن؟

بەڵام ئەو پرسیارەی لێرەدا خۆی دەسەپێنێ ئەوەیە، ئایا لەئەنجامی خەرجکردنی پارە بۆ ئەو مەبەستە، لەلایەن ئێرانەوە چی روو دەدات و  چی دەبێت ؟ ئایا پارەی نەخت دەتوانێت چ جیاوازیەک بێنێتە ئاراوە  لە مەیدان و گۆڕەپانی  شەڕدا لە سوریە و عێراق و دەوڵەتانی کەنداو، بۆگروپەکانی وەک (حزبوڵڵا) و (حەماس)  و هێزە سەربازییەکانی ئێران؟

سوریا

ئێران هاریکاری زیاتری هاپەیمانەکەی خۆی لە دیمەشق بکات، بە ئەندازەیەکی زۆر ئەگەری خۆڕاگری ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد زیاتر دەبێت، هەرچەندە ئەگەر لە جارانیش کەمتر بێت، وا مەزەندە دەکرێت کە ئێران لە ئێستادا ساڵانە چەند ملیار دۆلارێک هاریکاری سوریا دەکات، بەم پێیەش هەر پارەیەکی نەختی تر بداتە سورییە لەلایەن رژێمەکەیەوە بۆ زۆر بوار بەکار دەبرێت، وەک پڕ کردنەوەی کەمایەسیە گشتیەکانی ڕژێم تا بتوانێ درێژەبدات بەڕێڕەوی  بیرۆکراتی و بە‌هێشتنەوەی لەشکرێکی پڕ کەموکورتی و پشتگیری کردنی نرخی دراوی لیرەی سوری، لە گەڵیشیاندا دەستەبەرکردنی بەروبومی خۆراک  و ووزە بۆ ڕژێم بە نرخی پشتگیریکراو، بەتایبەت نەوتی خاو و سوتەمەنی دیزڵی پاڵێوراو، کە ئەم دوانەیان گەمارۆکانی سەر ئێران و سورییە نەیدەگرتنەوەو بەپێی یەکێک لە  خەمڵاندنەکانی  ئەم دواییانە، ئێران ڕۆژانە 60 شەست هەزار بەرمیل نەوتی خاوی بۆ سوریا ناردووە لە نیوەی  یەکەمی ئەمساڵدا، کە وا پێشبینی دەکرێت نرخەکەی بکاتە 1.2  ملیار دۆلار لە ساڵێکدا.

لەپاڵ پێشکەشکردنی یارمەتی ڕاستەوخۆ بە ڕژێمی ئەسەد لەلایەن ئێرانەوە، ڕەنگە خەرجی زیاتری ئێران لەو وڵاتە بۆ (هێزی بەرگری نیشیمانی) بێت کە میلیشیایەکی لۆکاڵی سەر بە ئەسەدە و لە لایەن (پاسەوانانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ) سەرپەرشتی دەکرێت. و بەگوێرەی هەندێ خەمڵاندن، ژمارەی(هێزی بەرگری نیشتیمانی) کە کەمایەتیەک دەستی بەسەردا گرتووە، هێندەی ژمارەی ئەندامانی لەشکری فەرمی وڵاتە کە زۆربەی قوربانیەکانی شەڕی ووڵاتەکە لە ڕیزەکانی ئەماندایە.

زیاتر لەوەش ئێران بە جەنگاوەرە شیعە بیانیەکانیش ڕادەگات، کە لە سوریادا شەڕ دەکەن، بە جۆرێک مووچەو ڕاهێنان و چەک و پێداویستی رۆژانەیان بۆ دابین دەکات، ئەمانە ئەندامانی نێو ڕیزەکانی (حیزبوڵڵای لوبنانی) یش دەگرێتەوە، کە تاکو ئێستا 5000 پێنج هەزار چەکداریان بڵاوە پێ کردووە لەسورییە.

بەشێوەیەکی گشتی، دەکرێت زۆرکردنی پارەوپولی ئێران توانای ( پاسەوانی شۆڕشی ئیسلامی ) تائەندازەیەکی زۆر زیاد بکات، بۆ هەماهەنگیکردنی هەموو چالاکیەکانی ئەم تاقم و گروپانە کە لەسوریان و بۆ تێکەڵبونی ڕاستەوخۆی جموجوڵەکان لە مە یدانەکانی جەنگدا، بەو شێوەیەش پشتبەستنی رژێمەکەی ئەسەد بەتاران زیاتر بکات – تابلەر.

عێراق

ڕەنگە یەکێک لە دەستکەوتە چاوەڕواننەکراوەکانی ئێران، لە (پلانی کاری گشتی هاوبەش) زیاد بوونی توانای کڕینی دەستەڵات بێ لەعێراق، کە پێشتر ئەمەی بەخۆیەوە نەدیبوو، ئەم زیاتربونەی هێزی پارەوپولی ئێران دەتوانێت زۆر سودمەند بێت بۆی، بە تایبەت لەم کاتانەدا، چونکە بەغداد لەوەرچەرخانی سیاسیدایە.

لە حوزەیران _یۆنیۆ 2014 ەوە ( یەکینەکانی حەشدی شەعبی ) یارمەتیدەر بوون بۆ سەرکەوتنەکانی عێراق لە دژی ڕێکخراوی داعش ( دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ). ئەم ملیشیایانە لەژێر فەرمانی ئەو کەسایەتیانەدان کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت، وەکو سەرکردەی (ڕێکخراوی بەدر) هادی ئەلعامری، هەروەها سەرکردەی ( عەسائب ئەهل ئەلحەق ) قیس الخەزعەلی ، و ئەبو ئەلمەهدی ئەلموهەندس، ئەو کەسایەتیەی کە لەلای ئەمریکا لە لیستی تیرۆردایە، بەهەمانچەشن هەندێک لەو هێزانەی (یەکینەکانی حەشدی شەعبی) بۆنمونە ( کەتائیب حیزبوڵڵا ) دیسان ئەمانەش لەلای ئەمریکا لە لیستی تیرۆردان، و پەیوەندی ڕاستەوخۆی لۆجستیان هەیە بە(فەیلەقی قودسی) سەربە ( پاسەوانانی شۆڕشی ئیسلامی ) و لەژێر فەرمانی ئەواندایە. لەدواجاریشدا ئێران بەدابینکردنی زیاتری پارەو پول، بۆ هێزەکانی (پاسەوانانی شۆڕشی ئیسلامی) کەیارمەتی ماڵی و سەربازی بە (یەکینەکانی حەشدی شەعبی ) دەدەن، دەتوانێ کاریگەری خۆی زیاتر بکات.

وا ئاماژە دەکرێت کە یارمەتیەکانی ئەمریکا لە ئێستادابۆ(سندوقی ڕاهێنان و تەیار کردنی عێراق) دەگاتە 1.6 ملیار دۆلار، بڕیاریش وایە تەنها 700 حەوت سەد ملیۆن دۆلار، لەم بڕە پارەیە بۆ ساڵی داهاتوو خەرج بکرێت. خۆ ئەگەر پاش هەڵگرتنی سزاکان لەسەری، ئێران پابەند بێت بەپێشکەشکردنی ئەو بڕە پارەیەی کە بەشی عێراق بکات، ئەوا لە واشنتۆنی دەباتەوەو دەبێتە هاوبەشی سەرەکی بەغداد لە ڕووی ئاسایشەوە، بەم پێیەش کاریگەری دژواری دەبێت لەسەر ئەو پسپۆڕە سەربازیە عێراقیانەی، کە ئەمریکا لە هەوڵی برەوپێدانی تواناکانیاندایە، بەو هۆیەوەشە ( ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ) نابێتە تاکە قوربانی ( یەکینەکانی حەشدی شەعبی ) کە ئێران پشتیوانیانە، بگرە رەنگە گۆڕانکاری هەمیشەیی بەقازانجی ئێران لە هاوسەنگی سەربازی بێتە ئاراوە، ئەوەش لەبەرژەوەندی هێزی ئاسایشی فەرمی عێراقی نیە.

هەروەها ئەو جەنگاوەرانەی کەئێستا لە بری ئێران شەڕ دەکەن، هەوڵدەدەن ڕۆڵی سەرەکیان هەبێت لەشەڕدا، تاکو  لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی  پارێزگاکان بۆ ساڵی 2017 باڵادەست بن، بەهەمانشێوەش لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا لە ساڵی 2018، ئەگەر ئەم هەوڵە سەربگرێت، ڕژێمی سیاسی لەعێراق دەڕوخێت، کەسانی تەکنۆکرات و میانڕەوە شیعەکان لە ناویشیاندا حەیدەر عەبادی پشت گوێ دەخرێن، ئاشکرا وەک هەڵبژاردنی ووڵاتانی تر، پارەو پول لێرەدا ڕۆڵی خۆی دەبینێت لە پێشبڕکێ سیاسییەکانی عێراقدا .

جێگری سەرۆکی ئەمریکا (جۆبایدن) ووتبوی کەوا ئێران لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2010ی عێراقدا 100 سەد ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە بۆ پشتگیریکردنی ئەو جەنگاوەرە عێراقیانەی کە لە جیاتی ئەو دەجەنگن. چاوەڕوانکراویشە بۆ ساڵانی داهاتوو هەوڵی ڕاگەیاندنی  خۆی بخاتە گەڕ بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی شەقام، بو پشتگیریکردنی (یەکینەکانی حەشدی شەعبی ) پێشوو، ئەوانەی ببونە پاڵێوراوی هەڵبژاردنەکان.

لەسەر ئاستێکی فراوانتریش ئێران بەخەرجکردنی پارەو پول، لەعێراق و دەستەبەر کردنی کارەبا بۆ پارێزگاکانی سەر سنور بە نرخێکی گونجاو، بەبەکارهێنانی فەرمانبەری حکومی و سەرکردە شیعەکان بە سودی خۆیان، و سەرمایەگوزاری کردنی پەیوەندیدار بە مەسەلەی حەج، لەهەوڵدایە بۆ زیاتر چەسپاندنی  پێگەی خۆی، بێگومان ئەوەش لێدانێکی گورچکبڕە بۆ ئەو میانڕەوانەی کە تێدەکۆشن بۆ سەربەخۆی ستراتیجیەتی عێراق لە هەمبەر فشاری توندی  ئێران – نایتس.

حزبوڵڵا

ئێران لایەنی سەرەکی سەرپەرشتیاری  ( حیزبووڵا) یە، ساڵانە نزیکەی 200 دووسەد ملیۆن دۆلار بەم هێزە دەدات، جیا لەمەش چەک و ڕاهێنان و پشتگیری هەواڵگری و یارمەتی لۆجستیان پێ دەگەیەنێت وێڕای ئەوەی لەماوەی هەژدە مانگی ڕابردوو چاوەڕواندەکرا ئێران ئەوکۆمەک و هاریکاریانە کەمتر بکاتەوە، بەهۆی دابەزینی بەهای نەوت و ئەو فشارە ئابوریەی کە بەهۆی گەمارۆ ئابوریە نێودەوڵەتیەکانەوە لەسەری بوون، بەڵام ئەوە روویدا.

لە مانگی مارتی 2014  وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، یە کێک لە سودە لاوەکیەکانی گەمارۆی ئابوری سەر ئێران  کە پێشوتر نەبوو ئەوەبوو کە(توانای تارانی بۆ کۆمەکی گروپە چەکدارەکانی وەکو حیزبوڵڵا) کەمکردەوە، کەمکردنەوەی ئەم کۆمەکانەش زیاتر لە هەرشتێکی تر کاریگەری هەبوو لەسەر چالاکی ڕێکخستن و کۆمەڵایەتی و سەربازیی لەناو لوبناندا.

لەمانگی کانونی دووەمی ساڵی 2015، چەندین ڕاپۆرت تیشکیان خستە سەر ئەو کەموکورتییە ماڵیەی کە (حیزبوللا ) گیرۆدەی بووە لەناو لوبناندا،  بە جۆرێک کە ناچار بێت  خەرجی  دامەزرراوەکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی سەر بەوان کەمبکاتەوە. هەندێک لە کارکەران درەنگوەخت موچەیان دەگەیشتێ ، و لەهەندێ کاتیشدا بێ کار دەمانەوە، تاکو ئەو ڕادەیەی کە کۆمەکی ڕێکخراوەکانی مەدەنی شیعی و تەنانەت سونی نزیکی ئەوانیش کەمکرانەوە. بەڵام تاکە شتێک کە لە هەموو ئەمانە بەدەر بوو سەرکردایەتی( حیزبوڵڵا) بوو لە سوریا، کە هێشتا هیچ کەموکورتیەکی دارایی پێوە دیار نیە.

خۆ ئەگەر بەشێکی یان هەموو سزا ئابوریەکان لەسەر ئێران لابرێ، سودێکی لاوەکی لابردنەکە ئەوەیە کە باری ناجێگیری دەرامەتی (حیزبوڵڵا) بە خێرایی نامێنێ. هاتنی پارەوپولی ئێران تاقمەکانی بەرەنگاری بۆ هیزە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان لە لوبنان  بەشێوەیەکی گشتی سەرپشک دەکات، وە هەرەها شیعەکانی ووڵاتەکەیش بە هەمانشێوەە ، کەخۆیان هەست بە ناڕەحەتیەکی زۆر دەکەن لە سەرەنجامی دەستێوەردانی هەمیشەییان لە سوریا.

هەروەها زۆر بونی خەرجی ئێران سودی دەبێت بۆ چالاکیەکانی (حیزبوڵڵا ) لە ناوچەکەو لە جیهانیشدا، ئەم گروپە کە جاران تەنیا کێبەرکێی لەسەر دەستەڵاتی لوبنان و شەڕکردن لەگەڵ ئیسرائیل بوو، ئێستا بۆتە بەرەیەک لە ناوچەکە، کە بەشدارە لەو كێشانەی زۆر دورترن لەناوچەکانی سنوری چالاکی خۆی، و لەڕابردودا لەسەری ڕاهاتبون.

بۆیە بەهاوبەشی لەگەڵ ئێران، و بە پارەو پولی زیاتر، ڕەنگە ( حیزبوڵڵا ) یارمەتیەکانی خۆی چڕتر بکاتەوە بۆ ملیشیا شیعەکانی تری عێراق و یەمەن، بە جۆرێک کە کەمیی ژمارەی ڕاهێنەرە پسپۆڕەکان بۆ پشتگیری لە هێزە ناوچەییەکان و هەندێ جاریش شەڕ کردن شان بە شانی ئەوان ڕەوانە بکات ، ڕەنگە بەشێوەیەکی تایبەت کۆمەکیان بۆ یاخی بوە حوسیەکانی یەمەن زیاد بکات، هەر بۆ زانیاریش خەلیل حەرب، ئەو کەسەیە کە  ئێستا سەرپەرشتی ئەم بەشە دەکات کە سەرۆکی پێشوی چالاکیە تایبەتیەکان و ڕاوێژکاری نزیکی ئەمینداری گشتی (حیزبوڵڵا)  واتە (حەسەن نەسروڵڵایە).

ئەنجامیش ئەم زیاد بوونی کۆمەکە، دەتوانێت تواناکانی تیرۆری نێو دەوڵەتی ئەو هێزەی پێ بنیات بنرێتەوە، کە ئێستا زووتر چالاکیەکانی خۆی بەرفراوانتر کردووە و لە چەندین ووڵاتی جیاجیای وەکو قوبرس و پیرۆ و تایلاند کادری چالاکی دروستکردووە، بەشێوەیەک لەم ماوەی رابردوودا کەسێکی چالاکوانی ( حیزبوڵڵا ) قۆڵبەست کرا  کە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی لەپایتەختی قوبرس بەکاردەهێنا، وەکو ( خاڵی لێوەدەرچون) بۆ داخڵکردنی چەندین تەنی مادەی تەقینەوە بۆ هێرش بردن  لە هەموو شوێنێکی ئەوروپا – ليفيت.

( حەماس ) و  تاقمە چەکدارەکانی فەلەستین

(حەماس) بەرەوڕوی بارودۆخێکی سەخت بوەوە لە بەرەی غەززە، لەسەرەتای جەنگەکەی  لەگەل ئیسرائیل لە بەهاری 2014 دا، ئامادە نەبوو دەست لە دەستەڵات هەڵبگرێت بۆ ڕکابەرەکەی کە (فەتح)ە، لەگەڵ ئەوەشدا خۆی نەیدەتوانی خەرجی دابین بکات بۆ دووبارە بنیات نانەوە، هەرەوەها ئەم تاقمە لە لای ڕاستیشەوە ڕوبەڕوی تەحەدایەکی تر بۆتەوە، جیهادیە سەلەفیەکانی سەر بە (داعش) ڕکابەری لەگەڵ دەکەن لەدەستەڵاتەکەیدا، لەگەڵ هێزەکانیدا بەشەڕ دێن و بەرنامەداڕێژیش دەکەن بۆ هێرش کردنە سەر ئیسرائیل و میسر، بەم پێیەش لەو کاتەی کە سەرکردە سیاسیەکانی ( حەماس ) لەهەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک بۆ کێشەکانیان لەڕێگای گفتوگۆوە باڵی سەربازی ئەم گروپە کەبۆتە باڵی دەست ڕۆیشتوو لەناو بزوتنەوەکەدا، لە ئێستاوە دەستی کردوە بە خۆ ئامادە کردن بۆ شەڕی داهاتووی لەگەڵ ئیسرائیل، لە ڕێی دانانی سەربازگەی مەشق و ڕاهێنان و لێدانی تونێلی تازە و کڕینی ڕۆکیت و جۆری چەکی تر.

بەدڵنیایی ناردنی پارەو پولیش لە لایەن ئێرانەوە، وا لە حەماس دەکات بتوانێت بەرەو ڕوی ئاستەنگە ناوخۆییەکان بێتەوە، لە ڕێگای دەستەبەر کردنی خزمەتگوزاری و دووبارە بنیات نانەوە لە کەرتی غەززەدا، هەرەوەها بەهێزکردنی تواناکانی بەوەی کە دەستەڵاتی خۆی بسەپێنێ لە ڕێی سەربازیەوە، هەر لەو بارەیەوە بە گوێرەی نوسینێکی ڕۆژنامەی ( وٶڵ ستریت جۆرناڵ ) کە لە مانگی نیساندا بڵاو کرایەوە، ڕاپۆرتە هەواڵگریەکان وا پیشان دەدەن، ئێران دەستی کردوە بە خەرجیدان بۆ لێدانی تونێلی تازە ی ژێرزەوی و کڕینی ڕۆکێت لە کاتێکی پێشوتری ئەمساڵدا،  لەبەر ئەوەش پارەو پولی زیاتر وا دەکات کە ڕەوڕەوەی ئەم پرۆژە نوێیە خێراتر بچێتە پێشێ.

هەروەک دەکرێت چالاکیەکانی (حەماس) لەدەرەوەی کەرتی غەززەش، سودی لێ وەربگیردرێت، لە نێویشیاندا چالاکیەکانی لە کەرتی ڕۆژئاوا (ئەریحا ) کە لەلایەن سەرکردەی فەلەستینی ساڵح عاروری و سەرکردە سەربازیەکانی تری (حەماس ) کە لەتورکیا دەژین ڕابەرایەتی دەکرێت، ئاماژە بەوەش دەکرێت کە دەسەڵاتی ئیسرائیل، ساڵی ڕابردوو دوو برای دەستگیر کردووە، کە لە هەوڵی ئەوەدا بوون بڕی پارەی 10000 دەهەزار یۆرۆ وە 900 نۆسەد دۆلار بە قاچاخ  ببەن بۆ (حەماس ) لە کەرتی ڕۆژئاوا (ئەریحا) وە. ڕونبوەوە کە ئەم حاڵەتە  پەیوەندی هەیە بە ڕوداوی تری  تۆڕی عاروری لە تورکیا ( بڕوانە بابەتێک بەزمانی ئینگلیزی *چەکی حەماس ئیتر نهێنی نیە *).

بۆیە لێرەشدا زۆر بوونی کۆمەکی ئێران یارمەتیدەر دەبێت، کە تاقمە چەکدارەکانی تری فەلەستینی، بەپێچەوانەی(حەماس) کە لەهەوڵی ئەوەدایە لە ڕێگای چالاکی جۆراوجۆر  ئامانجی خۆی بۆ دروست کردنی دەوڵەتی ئیسلامی وەدی بێنێت، لە جیاتی ئیسرائیل، هەر وەها بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین، کە گروپێکی چەکدارن، و هەڵدەستێت بە کاری توندو تیژی بۆ چەسپاندنی بۆچونی خۆی و تەنیا ڕێگر لەبەر دەم چالاکیەکانیدا پارەو پول و داراییە، سەرمایە گوزاری ئێران کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر تواناکانی، بۆ ‌هێرشبردنی زیاتری. کە ئێستا لەو کاتەوەی ئێران کۆمەکی خۆی وەستاندوە بۆ ئەم تاقمە، کێشەی هەیە، ئەمەش بە پێی ئەو بابەتێکی ڕۆژنامەی هەواڵیی (مۆنیتۆر) لە ژێر ناونیشانی ( خراپترین تەنگەژەی ئابوری لە مێژوی خۆیدا).

بەو هۆیەوەشەوە ئەو هێضە ناچار بووە کە دەرگاکانی بنکەی تەلەفزێۆنێک دابخات، کە سەر بەوان بووە، هەروەهاش چەند نوسینگەیەک و چەند لێژنەیەکی نا سەربازیان داخستووە، ونەشیتوانیووە موچەی چالاکوانەکانی بۆ ماوەیەک بدات، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە قەبارەی ئەم گروپە بچوکە، دەتوانێت زووتر هەستێتەوە سەر پێی خۆی، ئەگەر بێت و پارەو هاوکاری دەستبکەوێت.

بەهەمان شێوە، ئێران دەتوانێت پارەوپول دابین بکات بۆ ئەو تاقمە چەکدارانەی، کەسەربەبزوتنەوەی (فەتح )ن، بۆ نمونە ( کەتائب شوهەدا ئەلئەقسا) و میلیشیای ( ئەلتەنزیم )، هەروەکو پێشوتریش ئەمەی کردوە . هەتا تەنانەت کۆمەکێکی بچوکیش دەتوانێت ئاسانکاری چالاکوانە توڕەکانی ( فەتح ) بکات، ئەوانەی کە دەیانەوێت خۆیان فەرز بکەن لە بەرەو ڕووی سەرۆکی فەلەستینی مەحمود عەباس، لەڕێگای گورز وەشاندن لە ئیسرائیل. لەڕابردوودا سەرمایە گوزاری ئێرانی توانی گروپە چەکدارە فەلەستینیەکان وا لێبکات، کە لە کاتی زۆر ناسکدا هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل، بۆ نمونە  ماوەی پێش هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل لە ساڵی 1996، هەروەها ڕاپەڕینی دووهەم – لیڤیت.

نیمچە دورگەی عەرەب

ئەو ئەگەرەی کە وا ئێران بەهۆی رێککەوتنی لەگەڵ رۆژئاوا دەبوژێتەوە، مەلیک و شێخەکانی کەنداوی تۆقاندووە، بە تایبەت بەحرەین ( چونکە زۆربەی دانیشتوانەکەی شیعەن) هەروەها شانشینی عەرەبی سعودی کە ( شیعە زۆربەی دانیشتوانەکەی پێک دێنێت و زۆربەی بیرو بیرە نەوتیەکان و دامەزراوە سەرەکیەکانی ووڵاتەکە  لەزێدی شیعەکاندان) . ئەویش دوای ئەوەی کەوەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف، هەڵسا بە گەشتێک بۆ کەنداو لەم ڕۆژانەی دواییدا، بێ ئەوەی سەردانی بەحرەین و سعودیە بکات، لەجیاتی ئەوە چووە ووڵاتی قەتەر ( کە ئێران هاوبەشیەتی لە گەورەترین بیری گازی دەریایی لە جیهاندا ) هەروەها سەردانی کوەیت و عێراق ی کردو لە دوا ساتەکانیشدا سەردانی ئیماراتی پشتگوێ خست، ئەو ووڵاتەی کە هیواخوازە سودی زۆر وەرگرێت لە بازرگانیەکی بەرفراوان لەگەڵ ئێراندا.

لە 25 ی تەموز بەحرەین ڕایگەیاند کە پێشی گرتوە بە بەلەمێکی ئێرانی تیژڕەو لە کەنداوی عەرەبدا، کەتفەنگ و خۆراک و تەقەمەنی هەڵگرتبوو، و بەو هۆیەوە لەتاران سەفیری بەحرەین بانگهێشتنکرا(بۆ ڕاوێژ کردن) وەک دەشزانرێت کە ئەمە جۆرێکی توندە لە ناڕەزایی دەربڕین لە عورفو عاداتی نێو دەوڵەتان، وە لەوبارەیەشەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەرپەرچی قسەکانی بەحرەینی دایەوە، و وتی (قسەکانیان دورن لە ڕاستی ) بەوەش  تاوانباری کرد کەبەحرەین  ( لە هەوڵی ئەوەدایە کەشێکی ئاڵۆز لە ناوچەکەدا بخوڵقێنی ).

هەر لەو بارەیەوە دوو لە پۆلیسەکانی بەحرەین کوژران، چەند پۆلیسێکی تریش بریندار بوون لە تەقینەوەیەکدا کە لە بەرواری  28 تەمووز ڕویدا، ئەو روداوەش بەوە ئەژمار کرا کە توندوتیژترین ڕوداو بووە لەو دورگەیە لە چەند مانگی ڕابردودا رابردودا روویدابێت، ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەتیش ووتیان مادە بەکارهاتووەکانی تەقینەوەکە لەو هێرشەدا، هاوشێوەی ئەوانە بوون کە لە م دواییانەدا دەستیان بەسەردا گیرا و ووتراوە لە ئێرانەوە هێنراون. بێگومان ئەم ڕوداوانەش ئەو گەشبینیەی لای هەندێک هەیە، نایهێڵێت کە گوایە لەدوای ڕێککەوتننامە ئەتۆمیەکە، ئێران فشارە دیبلۆماسیەکانی خۆی زیاتر دەکات بۆ بەشداری پێکردنی سیاسی زیاتری شیعە زیاتر لە هەوڵی کۆمەککردنی کردەوەی توندو تیژی.

لە یەمەنیش ئەو هاوپەیمانیەتیەی کە عەرەبستانی سعودی و ئیماراتی یەکگرتوی عەرەب پێشەنگی دەکات و لەهەوڵی ئەوەدان کە سەرۆکی یەمەن (عەبد ڕەببە مەنسور ) بگەڕێننەوە سەر دەسەڵاتی، لۆمەو سەرکۆنەی ئێران دەکات کە یارمەتی ئەو  هێزە ئۆپۆزسیۆنانە دەدات کە لەلایەن یاخیبوە حوسیەکان و هەوا دارانی سەرۆکی پێشوی یەمەن عەلی عەبدوڵڵا ساڵح ڕابەرایەتی دەکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لە شارەزایانی دەرەوە، بە گومانن لە ئەندازەی ئەو یارمەتیانەی ئێستا لە ئێرانەوە دەگات– ندرسۆن.

سنوردار کردنی چەکی تەقلیدی

هەر لەو کاتانەی کە (بەرنامەی کاری گشتی هاوبەش) بۆسەپاندنی  گەمارۆی سەپێنراو بەسەر کۆماری ئیسلامیدا ( ڕوون نیە سەبارەت بە چەک ناردن لە لایەن ڕژێمەکەوە) ، ئێران ووتی بەردەوام دەبێت لە رەتکردنەوەی ئەم کۆت و پێوەندانە و دەباز بون لێی، لەو ساڵانای دوایشدا سەرکەوتوو بوو لەوەی کە هەندێ کەلوپەل و پێداویستی سەرەکی دەستبکەوێت بۆ بەرنامەی ڕۆکێتە بالیستیەکانی (لەبابەتی کرۆز ) و لەگەڵ ئەو گەمارۆیەشدا ( پێوەندەکانی چاودێری تەکنەلۆژیای بۆمب) هە ر بۆیە لە سەرەنجامدا هەڵپەساردنی سزاکان کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات، بە شێوەیەک کە بەکار هێنانی پارەو پولی تر کە دەست دەکەوێت بدرێت بەو کەسانەی کە بە قاچاخی کەلوپەل و پێداویستی لەم جۆرە دەگەێننە ئێران، جیا لە مانەش ئێران دەتوانێت چەکی زیاتری جۆراو جۆری پێ بکڕێت، وەکو کڕینی تەقەمەنی و چەکی بچوک و سوک و ئۆتۆمبیلی سوکی  تەکتیکی سەربازی، ئەمانەش ئەو جۆرە چەک و پێداویستیانەن کە زۆربەی هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناو لوبنان و سوریاو عێراق و یەمەن پێویستیان پێیەتی. دیسانیش چاوەڕوانکراوە ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان هەوڵی ئەوە  بدات، ئیزن وەربگرێت بۆ کڕینی ئامێری تایبەتی و پێشکەوتوو بۆ بینین و ئاگادار کردنەوەی شەوانە، بە بیانوی ئەوەی کە پێویستی پێیەتی بۆ پاراستنی سنورەکانی خۆی لە دژی رێکخراوی (دەوڵەتی ئیسلامی ) .

بەشێوەیەکی گشتی، ئێران هەمیشە بە چاکتری زانیوە کە شەڕەکانی خۆی لە ڕێگای هاوپەیمانیەکانیەوە بکات، تاکو ئەوان تەواو دەبن، ئێرانیەکانی لە هێڵی بەرەو ڕوو بونەوە بەدور گرتوە ، ئێستا هاوپەیمانی وەکو ( حیزبوڵڵا ) هەروەها ملیشیا عێراقیەکان  لە یەمەن شەڕ لە دژی دەوڵەت دەکەن و هەروەها لە دژی بەرهەڵستکارە جیهادیە سونەکان لە لوبنان و سوریاو عێراق،  ئەمانەش لەتوانای خۆی بەدەرە، لەبەر ئەم هۆیانە، ناردنی پارەو کۆمەکی تر وا لە ئێران دەکات خۆی لە بڕیارە سەختەکان بەدور بگرێت وەکو ناردنی هێزی تایبەتی خۆی بۆ ئەم شەڕانە ، لەجیاتی ئەمە ئێران دەتوانێت کەسانی بێگانە بێنێتە ڕیزەوە و بەکاریان بێنێت، لەناویشیاندا کەسانی شیعەی ئەفغانی و پاکستانی ( بێ گوێدان بە کارامەیی و لیزانینیان کە جەنگاوەری چاکن یان نا )  . لە زنجیرەیەک شەڕدا کە هاوپەیمانەکانی ئێران ماندو و شەتەک  دەبن هەر کۆمەک و هاریکاریەک بۆیان بچێت جیاوازی دەخوڵقێنێت.

بۆیە هەر ساتێک گەمارۆی چەک بۆ سەر ئێران هەڵگیرا پاش پێنج ساڵ، ڕەنگە ڕژێم هەوڵی تازە کردنەوەی هێزە تەقلیدیەکانی بدات، لە هەندێ ناوچەی دیاریکراودا،  لەجیاتی ئەوەی کە لە ڕەگو ڕیشەوە گۆڕانکاری بکات کە دەیان ملیار دۆلاری تێدەچێت، وا چاوەڕوان دەکرێت ئێران بتوانێت ڕۆکێتی (زەمین بە ئاسمان ) ی پێشکەوتوی  دەسکەوێت، هەروەها چەک وچۆڵی پێشکەوتوو ئوتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش و کۆپتەری هێرشبەر و فڕۆکەی جەنگی بۆ پشتگیری هێزە زەمینیەکانی. هەروەها ئێران هەوڵی بەهێز کردنی توانای لۆجستی و تواناکانی هێزی خۆ سەپاندن  دەدات – ایزنشتات.

بەکورتی :

ڕەنگە کاریگەریەتی گەورەو گرنگ کە ( بەرنامەی کاری گشتی هاوبەش ) لەگەڵ خۆیدا هەڵیدەگرێت   جەخت کردنەوەبێت لەسەر ئەوەی ئێران لەبەرەو پێشچوندایە و ئەمریکاش لە پاشە کشەدایە،  و زلهێزەکان چۆکیان بۆ ئیرادەی ئەو داداوە. و لەڕێگای بەکار هێنانی ئەو پارەو پولەی کەوا  لەهەڵگرتنی سزاکاندا  لە بلۆک کراوی دەردەچن، بۆ هاوپەیمانەکانی و لەناوچەکەدا و پڕ چەک کردنیان، تاران هەوڵ ئەدات بیسەلمێنێ کە شەرکەرێکی جێ متمانەو باوەڕپێکراوە،  زۆر زیاتر لەئەمریکا، یان بابڵێین ئێران هەوڵ ئەدات کە ڕێکەوتننامەکە بە کار بێنێ بۆ بانگەشەی سەرکەوتنی خۆی وە پێگەیاندنی کەشێکی دەرونی وا لە ناوچەکەدا کە لەگەڵ بەرژەوەندیەکانی بگونجێت.

بەڕەچاوکردنی ئەوەی، کەوا رژێمی ئێران هەمووی بە بابەتی سومعەوە بەندە، و زۆربەی کاتیش لەناوچەکەدا تەسەورات و بۆچون زاڵە بەسەر واقیعدا، زۆربەی هاوپەیمانەکانی ئێران و تەنانەت ناحەزانیشی پێ یان وایە، ئەمە دەستکەوتێکی نایاب و مەزنە بۆ ئێران کە بەدەستیهێناوە- آیزنشتات .     

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com