نوچە-خودنویس
سەردار حوسێن سەلامی.جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ،لە میانەی بەشداریکردنی لە مانۆری سەربازی هێزی بەسیجی تاران رایگەیاندووە:بە وردی هەڵسوکەوتی ئەمریکیەکان چاودێری دەکەین و چاوەڕێین ئەگەر تووشی هەڵەیەک بن ،ئاگر لە هەموو بەرژەوەندیە سیاسی و ئابووریەکانیان بەردەین.
ئەم لێدوانەی سەلامی لە درێژەی ئەو لێدوانە دژە ئەمریکیانەدا دێ کە لەم رۆژانەی دوایی ،خێرایی بە خۆوە بینیوە.
سەلامی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێ:بە بوون ونەبوونی رێکەوتنی ئەتۆمی،ئەمریکا دوژمنی سەرەکی ئێمە و جیهانی ئیسلامە،ئەمریکیەکان ئەوە بزانن کە بەرژەوەندیەکانیان لە بەردەم هەڕەشەی ئێمەدایە.سەلامی هەروەها دەڵێ:ئەگەر غەڵەتێک بکەن قامکەکانیان دەبڕینەوە.