باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیە:تا هەر کات پێویست بکات لە ئەنجەرلیک دەمێنینەوە

0

نوچە-قطرە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئەنکارا جەخت لە سەر مانەوەیان لە بنکەی ئەنجەرلیک دەکات تا هەر کات پێویست بکات.

بە پێی ماڵپەری رۆژنامەی حورییەت،باڵوێزی ئەمریکا لە ئەنکارا،ئەمرۆ پێنج شەممە لە وتووێژ لە گەڵ بەشی تورکی کەناڵی هەواڵی سی.ئێن.ئێن گوتویەتی:ئامانجی حزوری ئێمە لە ئینجەرلیک ،بەرەنگاربوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعشە و هەر بۆیە ناکرێ رێکەوتێک بۆ بە جێ هێشتنی دیاری بکەین.دەشڵێ ماوەی مانەوەی ئێمە لەم بنکەیە بەستراوەتەوە بە گەیشتن بە ئامانجی سەرەکیمان،ئەویش شکست پێهێنانی تەواوی داعشە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com