ئەسعەد عەزیز
رۆژی 1ی ئەیلول لە گوندی سیسێری نزیك شارۆچكەی رەبەتی رۆژهەڵاتی كوردستان، شەڕ لەنێوان، هێزی هاوبەشی “پارێزەرانیرۆژهەڵاتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستان “و سوپای پاسداران رویدا. .
ئیبراهیم زێوەیی ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی پێوەندییەكانی حزبی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر، بە نوچەنێتی راگەیاند، ئێوارەی رۆژی 1ی ئەیلولی 2015 هێزی هاوبەشی پارێزەرانی رۆژهەڵاتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستان، رووبەرووی هێزێكی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بوونەتەوە.
بەپێی قسەی ئەو بەرپرسەی حزبی دیموكراتی كوردستان، ئەو هێزە هاوبەشەی ئەوان، لە گوندی سیسێری سەر بەشارۆچكەی رەبەت، كەوتوونەتە بەر هێرشی هێزێكی كۆماری ئیسلامی ئێران، پێكهاتوون لە چەكدارانی حكومەت و سوپای پاسداران، بەڵام هیچ زیانێكی گیانییان نەكردووە.
بەپێی راگەیاندراوێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، هێزەكەی كۆماری ئیسلامی، زیاتر لە دە ئۆتۆمبیل بوون و چەكی جۆراوجۆریان پێبووە. هەروەها زانراوە، كە كوژراو برینداریان هەیە.
دوای پاشەكشێی ئەو هێزەی كۆماری ئیسلامی ئێران، بەرزاییەكان و شیو و دۆڵ و مەرزەكانی گوندەكانی، سوێروێ ، نستان، گەنمان، گۆڵێ و چەند گوندێكی دیكە تۆپباران دەكەن. هەر لەو راگەیاندنەشدا هاتووە، كە ئەو هێرشەی تۆپبارانی سوپاری ئیسلامی ئێران، زیانێكی زۆریان بە ناوچەكە گەیاندووە