ئەو پیاوەى نیوەى مرۆڤە و نیوەى گورگ
ئەوەى کە لەم وێنانەدا دەیبینن، کارەکتەری فیلمێکی هۆڵیوود نییه کە باس لە خوێنمژ و بەگورگ بووەکان بکات، بەڵکو ئەمانە وێنەى ڕاستەقینەى مرۆڤن.
خاوەنى وێنەکان کەسێکە نیوەى لەشی لەشێوەی جەستەی گورگدا هەڵکەوتووە، بەجۆرێک کە مووەیەکی زۆر لەسەر بەشی چەپی لەشی ڕواون. پیاوەکە دانیشتووی باشووری ڕۆژهەڵاتی چینە و لە منداڵییەوە نیشانەیەک لەسەر لەشی دروستبووە، کە بووەتە هۆی دەرکەوتنى موویەکی زۆر لەسەر لەشی و ڕۆژ بەڕۆژیش نیشانەکە گەورەتر و بەرفراوانتر بووە.
بەپێی وتەى پسپۆڕانیش، نیشانەکەى سەر لەشی ئەو پیاوەى کە ناوى (چانگ هۆنگ مینگ)ە، نیشانەیەکی دەگمەنە و حاڵەتێکی نامۆیە، بەڵام پسپۆڕان دڵنیان لەوەى کە نیشانەکە بۆماوەیی نییه و (چانگ) لە جینەکانى دایک و باوکییەوە وەرینەگرتووە و ئاماژە نییە بۆ بە گورگبوونی ئەو پیاوە.


