نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند نووسینگه‌ییه‌كی هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردۆته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی فه‌رمانده‌ییه‌كه، مه‌به‌ست له كردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگییه، هه‌ماهه‌نگ نێوان هه‌ردوولایه بۆ پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ له ده‌ستی داعش.
پێشووتر به‌هۆی بڕیاری عێراق به گواستنه‌وه‌ی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی رزگاركردنی موسڵ له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هرێمه‌وه بۆ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا په‌كی كه‌وت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندی ئه‌و كاره‌ی به‌غدا سه‌ركۆنه كرد.