نوچە-شرق پارسی
رۆژی رابردوو،کوێت بە فەرمی ٢٥ کەس لە هاووڵاتاینی خۆی،وێرای هاووڵاتیەکی ئیرانی کە چەکی پێ بووە،بە تاوانی جاسوسی بۆ ئێران و حیزبوڵای لوبنان دەستگیر کرد.
بەرپرسێکی باڵای دەزگای دادوەری ئەم وڵاتە تاوانبارەکانی بە تاوانی بەشداربوون لە کەیسی”باندی حیزبوڵای” رادەستی دادگا کردووە.
بەرپرسانی کوێت لە ١٣ی ئاگۆستی ئەمساڵ رایانگەیاندبوو کە باندێکیان دۆزیوەتەوە کە لە نزیک سنوورەکانی عێراق،بە چەک و مەوادی تەقینەوەوە گیروان و ٣ کەسیشیان لێ دەستگیر کردوون.تاوانی ئەم گروپە،هەلسوکەوتی دوژمنکارانە و خستنە مەترسی یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە راگەیەندرابوو.