گوتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان دەستی لەکارکێشایەوەو تا ئێستاش کەس جێگەی نەگرتووەتەوە.
عیماد ئەحمەد گوتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە (باس)ی ڕاگەیاند ” من ماوەیەکە دەستم لە کار کێشاوەتەوە ئێستا گوتەبێژ نیم” وسەبارەت بە هۆکاری دەست لە کارکێشانەکەی زایناری زیاتری نەدا.
گوتەبێژی پێشووی یەکێتیی گوتیشی” تا ئێستە کەسێکی دیکە بۆ شوێنی من دیاری نەکراوە ئەگەر مەکتەب سیاسی کۆببێتەوە کەسێک بۆ ئەو پۆستە دیاری‌بکرێت”.
ده‌بێ بڵێین گوته‌بێژی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان هیوا میرزا سابیریش ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه و تا ئێستا كه‌س بۆ جێگاكه‌ی دیاری نه‌كراوه.
چاودێران پێیانوایه پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته بابه‌تی مشت‌ومڕ له‌ناو حیزبه كوردستانییه‌كان و دوورنییه ئه‌و رووداوانه‌ی ناو یه‌كێتی و یه‌كگرتووش په‌یوه‌ندییان به ناكۆكییه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌و حیزبانه‌وه هه‌بێ سه‌باره‌ت به‌و پرسه.