ئایا قه‌ت له خۆتت پرسیوه كه لوتت پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری هه‌یه یان نا؟ به فێڵێكی ساده و ئاسان ده‌توانیت له ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا تاقیبكه‌یته‌وه و بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه ئایا به ڕاستی پێویستت به نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری لوت هه‌یه یان نا.
هیچ شتومه‌ك و كه‌ره‌سه‌یه‌كت پێویست نیه بۆ ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه به‌ڵكو ته‌نها پێویستت به په‌نجه‌ی شایه‌تومانته.
چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كه
په‌نجه‌ی شایه‌تومانی ده‌ستی راستت یان چه‌پ بۆ ئه‌وانه‌ی چه‌په‌وانه‌ن بخه سه‌ر لوتت به‌جۆرێك به‌شی سه‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ر لوتت بێت و به‌شی خواره‌وه‌ی په‌نجه‌ت له‌سه‌ر چه‌ناگه‌ت بێت وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره .
ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه
ئه‌گه‌ر هاتوو په‌نجه‌ت به‌ر لێوت كه‌وت ئه‌وا پیرۆزه، تۆ پێویستت به نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری لوت نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ت به‌ر لێوت نه‌كه‌وت ئه‌وا تۆ پێویستت به نه‌شته‌رگه‌ری بچوككردنه‌وه یان به‌رز كردنه‌وه‌ی لوت هه‌یه.
پسپۆران پێیانوایه پێوه‌ری جوانی روخسار ئه‌وه‌یه كه سه‌ری لوت و لێوه‌كان و چه‌ناگه له‌سه‌ر یه‌ك هێڵی رێك بن.
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه حاڵه‌ته‌كانی جوانكاری لوتی تایبه‌ت به ئێسقانی زیاده و كه‌وانه‌ی ناوه‌ڕاستی لوت ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ته‌نها حاڵه‌ته‌كانی درێژی لوت و چه‌مانه‌وه‌ی زیاد له پێویست ده‌گرێته‌وه.