نوچە-رادیو فرانسە
سەرلەشکەری پاسدار محمەممەد عەلی جەعفەری،فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئیران،دوێنێ سێ شەممە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە تاران لە لێدوانێکدا گوتویەتی:دوای دانوستانی ئەتۆمی،بۆچوونێک هاتوەتە ئاراوە کە گوایە لە ئەنجامی ئەم دانوستانانە،مەترسی شەڕ بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچووە،یان ئەوەی کە دەکرێ لە رێی “وتووێژ لە گەڵ دوژمن”ئاسایش وئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی پارێزاو بێ.
جەعفەری دەڵێ:مەترسی هێرش و هەڕەشەی ئەمریکا وئیسرائیل لە دوای رێکەوتنی ئەتۆمی بۆ سەر ئێران وەک خۆی ماوەتەوە.دەشڵێ:رێکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ دوژمنان،ئیمکان وئەگەرەکانی شەڕ دژ بە کۆماری ئیسلامی زیاتر دەکات.
جەعفەری لە دریژەی قسەکانیدا دەڵێ:ئەوەی ئەمریکای هێنایە سەر مێزی دانوستان،نەک ویستی ئەم وڵاتە بەڵکوو لە بەر هێژمۆنی سەربازی و هێزی چەکداری ئێرانە کەئەمریکای ناچار بە وتووێژی کردووە.