ئەشتۆن کارتەر:بە نیسبەت ئێرانەوە بژاردەی سەربازی لە جێی خۆیەتی

0

نوچە-قطرە

لە کاتێکدا موناقشە  و رکەبەرایەتی نێوان لایەنگران و دژبەرانی رێکەوتنی ئەتۆمی لە کۆنگرێسی ئەمریکا لەوپەڕی خۆیدایە،وەزیری بەرگری ئەمریکا رادەگەیێنێ کە پەسەندکردنی رێکەوتننامەی ئەتۆمی لە کۆنگرێس بە مانای لابردنی بژاردەی سەربازی دژ بە ئێران نییە.

ئەشتۆن کارتەر لە کۆبوونەوەی رۆژی سێ شەممەی لە گەڵ کۆنەسەربازەکان لە بالتیمۆر رایگەییاندووە:رێکەوتنی وییەن رێکەوتنێکی باشە، بە بەڕێوەچوونی ئەم رێکەوتنە یەکێ لە گەورەترین مەترسیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لادەچێ.دەشڵێ:ئەم رێکەوتنە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران سنووردار دەکات بەڵام ئەمە بەو مانا نییە کە بژاردەی سەربازیمان وەلانابێ.

ئەشتۆن کارتەر هاوکات جەختیش لە سەر پاراستنی هاوپەیمانەکانی بە تایبەتی ئیسرائیل دەکاتەوە  ودەڵێ لە جیهاندا هیچ هێزێکی سەربازی نییە کە توانای ململانێی لە گەڵ هێزی سەربازی ئەمریکا هەبێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com