نوچه‌نیت- ئه‌لجه‌زیره
عه‌بدولره‌حیم ساده‌تی كونسوڵی ئێران له نه‌جه‌ف وتی ، ئێران تاكه ده‌وڵه‌ته كه چه‌ندین شه‌هیدی داوه له پێناو عێراق و حكومه‌ته‌كه‌ی، ئه‌مه له كاتێكدایه به‌غدا هه‌موو به‌شدارییه‌كی بیانی ره‌تده‌كاته‌وه له‌و جه‌نگه‌ی ئێستا وڵاتی گرتوه‌ته‌وه.
ساده‌تی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا كه له نه‌جه‌ف سازی كردبوو وتی ” كاتێك مه‌ترسی ته‌كفیرییه‌كان عێراقی گرته‌وه كۆماری ئیسلامی ئێران تاكه ده‌وڵه‌ت بوو هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه‌ی له توانایدا هه‌بوو پێشكه‌شی گه‌ل و حكومه‌تی عیراقی كرد”.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت كه ” تا ئێستا ده‌بینین ئێران تاكه ده‌وڵه‌ته كه چه‌ندین شه‌هیدی داوه له پێناو سه‌قانگیری عێراق و ئه‌وه‌ی پاڵپشتی حكومه‌تی عێراقی كردوه ئێرانیه‌كان بوون”.
تاوانبار كردنی به‌غدا
ئه‌م لێدوانه به دانپێدانانێكی فه‌رمی و ده‌گمه‌ن داده‌نرێت به به‌شداری كردنی ئێرانیه‌كان له‌و جه‌نگانه‌ی كه ئێستا له عێراق هه‌ن، ناوبه‌ناو نوێنه‌رانی عێراق حكومه‌ت به كاركردن بۆ خزمه‌تی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ئێران به ئاشكرا باسی به‌شداری كردنی سه‌ربازه‌كانی ناكات له شه‌ڕه‌كانی عێراقدا ، به‌ڵكو ده‌ڵێت ئه‌وان ته‌نها راوێژی سه‌ربازی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ، له‌وانه قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس كه له چه‌ند وێنه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتوه له مه‌یدانی جه‌نگدا.
به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه هه‌ندێكیان ئیرانین دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئێرانی له شوینه جیاوازه‌كانی عێراق كوژراون، له‌وانه له تكریت و سامه‌را.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی له كۆنگره‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له مانگی حوزه‌یرانی پێشوودا رایگه‌یاند كه جگه له عێراقیه‌كان هیچ لایه‌نێكی تر له عێراقدا شه‌ڕ ناكات ، رایگه‌یاند كه به كۆده‌نگی هه‌ریه‌ك له كوتله سیاسییه‌كان و حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون.
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عیراق له مانگی ئازاردا رایگه‌یاند كه به‌ڵگه‌یان لایه ده‌یسه‌لمێنێت كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 30 هه‌زار سه‌ربازی ئیرانی له عێراقن و به شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌شداری شه‌ڕه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، حكومه‌تیش چاوپۆشی لێده‌كات.