نوچه‌نێت- ئه‌لحوڕه
خۆی و دایكی بۆماوه‌ی نۆ كاتژمێر خۆیان به پارچه‌یه‌ك ته‌خته‌ی پاشماوه‌ی به‌له‌مه تێكشكاوه‌كه‌وه هه‌ڵواسیبوو له ناوه‌ڕاستی ده‌ریادا.
به به‌رچاوی خۆیه‌وه دایكی گیانی له‌ده‌ستدا پێش گه‌یشتنی ئێشكگری كه‌ناراوه‌كان بۆ رزگار كردنیان له‌گه‌ڵ ده‌یان كۆچبه‌ری تر.
شیفاز حه‌مزه ئه‌و گه‌نجه پاكستانییه‌یه كه باس له‌و كۆچه پڕ له ئازار و مه‌ترسییه ده‌كات كه تیایدا دایكی و خوشكه 11 ساڵانه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا ، دوای نقوم بوونی به‌له‌مه‌كه‌یان له كه‌ناراوه‌كانی به‌رده‌م شاری زواره‌ی 160 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای ته‌رابلوس.
شیفازی ته‌مه‌ن 17 ساڵ و براكه‌ی كه به ساڵێك له‌و بچوكتره و خوشكه گه‌وره 27 ساڵه‌كه‌ی و باوكی رزگاریان بوو ، به‌ڵام له‌ده‌ستدانی دایك و خوشكه‌كه‌ی زۆر كاریگه‌ر بوو.
گه‌شتی مردن
” كاتژمێر یه‌ك و نیوی به‌ره‌به‌یان به‌ڕێكه‌وتین، به‌له‌مێكی ته‌خته بوو، كه 350 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو ، له نێوانیاندا خێزانه‌كه‌م هه‌بوو، دوای كاتژمێر و نیوێك به‌له‌مه‌كه ده‌ستی به له‌رزین كرد و پاشان ئاو ده‌ستی كرد به هاتنه ناوه‌وه، زۆر به خێرایی به‌له‌مه‌كه تێكشكا و خۆمان له ناوه‌ڕاستی ده‌ریادا دۆزییه‌وه”.
شیفاز به‌مشێوه‌یه باسی له‌و كۆچه كرد كه پێیوابوو خۆی خێزانه‌كه‌ی له‌و گوزه‌رانه خراپه‌ی تێیدان رزگار ده‌كات و هه‌لی باشتری ژیانی ده‌ستده‌كه‌وێت له ئیتالیا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێیان بوو زۆر له‌وه خراپتر بوو.
شیفاز ده‌ڵێت” من و دایكم ده‌ستمان به پارچه‌یه‌ك ته‌خته‌ی پاشماوه‌ی به‌له‌مه‌كه‌وه گرتبوو، چاویشم له خوشك و برا بچوكه‌كه‌م بوو له ته‌نیشتمانه‌وه”
له‌ده‌ستدانی دایك و خوشك
شیفاز به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌ڵێ ” له‌گه‌ڵ دایكم نۆ كاتژمێرمان له‌ناو ئاودا به‌سه‌ر برد ، به‌رده‌وام پێم ده‌وت هه‌موو شتێك باش ده‌بێت ، به‌ڵام به چاره‌كه كاتژمێرێك پێش گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن دایكم گیانی له‌ده‌ستدا”.
له‌باره‌ی خوشك و برا بچوكه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێت ” یه‌كێك ویستی خۆی به‌و چاكه‌تی رزگار بوونه‌وه بگرێت كه براكه‌م له‌به‌ری كردبوو به‌ڵام بۆكسێكی لێدا و دووری خسته‌وه ، به‌ڵام خوشكه بچووكه‌كه‌م بینیم كه‌سێك ده‌ستی خستبوه سه‌ر شانی و پاڵی پێوه ده‌نا ، دواجار كه بینیم له‌ژێر ئاوه‌كه‌دا بوو ه كه‌سه‌كه‌ش به‌سه‌رییه‌وه بوو”.
” دایكم له نێوان ده‌سته‌كانمدا گیانی له‌ده‌ستدا ، داوام له پیاوێكی تیمه‌كه كرد كه رێگه بدات جه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆم ببه‌م به‌ڵام رێگه‌ی نه‌دا ، دایكم مرد ، خوشكه بچوكه‌كه‌م مرد ” به‌مشێوه ئاخی هه‌ڵده‌كێشا ئه‌و گه‌نجه بۆ ئه‌و واقعه تاڵ و ئازاراوییه‌ی كه به درێژایی ژیانی له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت.
خنكانی سه‌رنشینان
محمد میسراتی وته‌بێژی مانگی سوری لیبی وتی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 76 كه‌س نقوم بوون له‌كاتی نقوم بوونی به‌له‌مه‌كه‌یان له‌به‌رده‌م ئاوه‌كانی شاری زواره ، كه له نێوانیاندا دایكی ئه‌و گه‌نجه پاكستانییه هه‌بوو، دواتر ناسنامه‌ی زیاتر له سه‌د مردوی تر ئاشكرا كرا.
میسراتی هه‌روه‌ها وتی 198 كه‌س له ره‌گه‌زنامه‌ی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی له‌و جێگایه رزگار كران ، له كاتێدا ده‌یان كۆچبه‌ری تر له رێزی ونبواندا هه‌ژمار ده‌كرێن له ده‌ریادا.
مانگی سوری لیبی به ته‌واوی نازانێت چه‌ند كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و به‌له‌مه بوون به‌ڵام به‌پێی وته‌ی به‌رپرسێكی ئێشكگری كه‌ناراوه‌كان ژماره‌یان نزیكه‌ی 400 كه‌س بوه.
بۆچی له ده‌ریادا بمرم
له بنكه‌ی ئاسایشی نزیك شاری زواره و له نزیك شیفازه‌وه سامی مه‌قسودی ته‌مه‌ن 25 ساڵی خه‌ڵكی شاری لازقییه‌ی سوریا دانیشتبوو له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی كه له غه‌ززه‌وه هاتبوو.
سامی زوو زوو به پیاوه ئاسایشه‌كه‌ی ده‌وت” ئێمه چیمان به‌سه‌ر دێت ” بێئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ده‌ستكه‌وێت .
سامی ده‌ڵێت ” بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه خێزانه‌كه‌م په‌نابه‌رن له هۆڵه‌ندا و نه‌مبینیون، سه‌ركه‌وتمه سه‌ر ئه‌م به‌له‌مه به هیوای بینینییان دوای ئه‌وه‌ی رێگه‌یان نه‌دا له رێگه‌ی تره‌وه سه‌ردانیان بكه‌م، له مردن له شاره‌كه‌ی خۆمه‌وه كۆچم كرد بۆ مردن له‌ناو ده‌ریادا”.
سامی به گریانه‌وه به‌رده‌وام بوو ” نۆ كاتژمێر من بیرم له خێزانه‌كه‌م و خۆم ده‌كرده‌وه كه ئایا چیم به‌سه‌ر دێت، بۆچی له ده‌ریادا ده‌مرم، خه‌ڵك له ماڵه‌كانی خۆیاندا به ئاسوده‌یی دانیشتوون، ئایا له چاره‌نووسی ئێمه‌ی سوری نوسراوه كه ده‌بێت له مردنه‌وه بۆ مردن كۆچ بكه‌ین؟”.
له‌باره‌ی هاوڕێكانیه‌وه ده‌ڵێت ” سیانیان له‌به‌رده‌م خۆمدا گیانیان له‌ده‌ستدا بینیم یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌مردن دوای ئه‌وه‌ی هێزیان تێدا نه‌ده‌ما”.
كیسه‌ی پلاستیكی یان نازو نیعمه‌تی ئه‌وروپا
له‌سه‌ر كه‌ناره‌كانی زواره تیمه‌كانی مانگی سوری لیبی به‌دوای ئه‌و ته‌رمانه‌دا ده‌گه‌ڕان كه به درێژایی دوو كیلۆمه‌تر پێڵاو و جل وبه‌رگ و بتڵی ئاو كه‌وتبوو.
تیمه‌كان ته‌رمێكیان دۆزییه‌وه و خستیانه كیسه‌یه‌كی پلاستیكییه‌وه ، دوای چه‌ند مه‌ترێكی كه‌م ته‌رمی دوه‌مییان دۆزییه‌وه، پاشان ته‌رمی سێیه‌م و ……
كیسه‌ی پلاستیكی كۆتایی كۆچی ئه‌و هه‌زاران كه‌سه‌یه كه جگه له كۆچكردنی نایاسایی و گه‌ڕان به‌دوای ئاسایش و هه‌لی ژیانی باشتر له ئه‌وروپا بژارده‌یه‌كی تریان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه.