نوچە-دیپلماسی ایرانی
ماڵپەری”المجلس الاعلى الاسلامي العراقي” دەنووسێ:بە پێی هەواڵێک،خالد الاسدی،ئەندامی ئێئتلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە کە دوابەدوای هەلوەشاندنەوەی پۆستی جێگیری سەرۆکۆمار کە لە پرۆژەی چاکسازی حەیدەر عەبادیدا هاتووە،نوری مالکی وەک نوێنەری پەرلەمان لە کۆبوونوەکاندا بەشداردەبێت.
ئەلئەسەدی هەروەها گوتویەتی دوابەدوای ئەم بڕیارەی مالکی بۆ بەسداربوونی لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان،حسن السنید کە بە نوێنەرایەتی ناوبراو لە پەرلەمان ئامادە دەبوو،دەست لە کار کیشانەوەی خۆی راگەیاندووە.
هەر لەم پەیوەندیەدا،عادڵ نوری نوێنەری کورد لە پەرلەمانی عێراق خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی ئیعتبارنامەی نوری مالکی و رادەست کردنی بە دادگا بووە و جەختیش لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە ئامادەبوونی مالکی لە پەرلەمان ،بۆ ناوبراو پارێزمەنی بە دواوە دەبێ.