نوچە-شفقنا
داعش بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدئۆیی رایگەیاندووە کە لەمەوبەدوا،موسوڵمانانی ژێر حاکمیەتی خەلافەتی داعش هیچ پێویستیەکیان بە سیستەمی بانکی ودراوی”شەیاطین”ی بیانی نییە ودەتوانن لە سکە و پارەی خیلافەتی ئیسلامی کەڵک وەربگرن.
داعش لەم گرتە ڤیدئۆیە ٣٠ خولەکیەدا،بەشێک لە زەخیرە وگەنجینەی زێڕ و زیوی خۆی پیشان دەدات و ئاماژەدەدات بەوەی کە خەلافەتی داعش لە کۆیلەیی بانکە شەتیتانیەکان رزگاری دەبێ.
گرتە ڤیدئۆیەکە ٢٩ی ئاگۆست بڵاو بۆتەوە و تیایدا ئاماژەش بەوە دراوە کە داعش دەگەرێتەوە سەر سیستەمی ماڵی دینار کە لە سەرەتاکانی مێژووی ئیسلامیشدا باو بووە.