نوچە-دیگربان
رۆژنامەی رأی الیوم، چاپی لەندەن دەنووسێ : ئێران بە م زووانە دروشمی ” مەرگ بۆ ئەمریکا” دەگۆرێت بۆ”مەرگ بۆ سعودیە”.
ئەم رۆژنامەیە بە بڵاو کردنەوەی وێنەی گەنجێکی ئیرانی کە خەریکی نووسینی دروشمی مەرگ بۆ سعودیەیە لە سەر دیوار،ئیدەعای کردووە کە نووسینی ئەم دروشمە وسڕینەوەی دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا لە هەندێک ناوجەی ئێران ئەوە دەسەلمێنێ کە ئێران بە نیازە دروشمی”مەرگ بۆ ئەمریکا” بگۆرێ بۆ”مەرگ بۆ سعودیە”.
رأی الیوم هەروەها دەڵێ:رەشکردنەوەی دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکا نیشانەی گۆڕینی سیاسەتی ئێرانە بە نیسبەت ئەم وڵاتە و پێدەچێ کە پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی ئەم وڵاتە سەرلەنوێ دەست پێ بکاتەوە.
جێی ئاماژەیە کە رێکخراوی بەسیجی ئێران رەشکردنەوە ولابردنی دروشمی مەرگ بۆ ئەمریکای مەحکوم کردووە ورایگەیاندووە کە ئەم دروشمە بۆ هەتایە رازێنەرەوەی باڵوێزخانەی پپێشووی ئەمریکایە لە تاران.