نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
په‌رله‌مانتارێكی شیعه ده‌ڵێ ئیسرائیل له كوردستان چالاكیی هه‌یه و كونسوڵیه‌تیشی به نهێنی له هه‌ولێر كردۆته‌وه.
عه‌لی بدیری په‌رله‌مانتاری شیعه و سه‌رۆكی حیزبی ده‌عوه-رێكخستنی ناوخۆ، ده‌ڵێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فرۆشتنی نه‌وت به ئیسرائیل سه‌روه‌ری عێراقی پێشێلكردووه. بدیری وتویه‌تی ئیسرائیل له كوردستان كونسوڵیه‌تی كردۆته‌وه و به نهێنی له‌شاری هه‌ولێر كاره‌كانی ئه‌و كونسوڵیه‌ته هه‌ڵده‌سوڕینرێت و جه‌ختی كردۆته‌وه كه ده‌زگای مۆسادی ئیسرائیلی له كوردستان چالاكه.
له‌لایه‌كی تره‌وه خه‌ڵه‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی حیزه‌كه‌ی مالیكی له په‌رله‌مان وتویه‌تی كه ئه‌وان 107 ئیمزایان له‌ناو په‌رله‌مانتارن كۆكردۆته‌وه به مه‌به‌ستی گه‌ڕڵه‌كردنی پرۆژه بڕیارێك كه چالاكی سیاسی له‌و كه‌س و لایه‌نانه قه‌ده‌غه بكات كه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرئیل هه‌یه.