نوچه‌نێت-هه‌ولێر
كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری شیعه ده‌ڵێت هه‌ریه‌كه له جه‌لال تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵح پێشنیاریان كردووه یارمه‌تی ماددی بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردۆته‌وه.
ئه‌یاد جه‌ماله‌ددین كه كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری سیاسی شیعه‌یه و له‌ڕووی سیاسییه‌وه روانگه‌یه‌كی عه‌لمانییانه‌ی هه‌یه، له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ته‌حه‌ددای هه‌موو لایه‌ك ده‌كات كه ئه‌گه‌ر دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی ده‌ربایه‌ی ئه‌و هه‌یه با بیخه‌نه روو.
جه‌ماله‌ددین ده‌ڵێت طعه‌لاوی پێشنیاری بۆ كردم 200 ملیۆن دۆلار وه‌ربگرم بۆ درووستكردنی دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به شه‌هیدان به‌ڵام ره‌تم كرده‌وه، به‌رهه‌م ساڵح پێشنیاری كرد 200 ملیۆن دۆلارم پێبدات بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگه‌كان له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه به‌ڵام ره‌تمكرده‌وه، جه‌لال تاڵه‌بانی پێشنیاری بۆ كردم گردێكم پێبجات كه به‌سه‌ر سلێمانیدا بڕوانێت و پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆمی له‌سه‌ر دروستبكه‌م، ئه‌ویشم ره‌تكرده‌وه”.
ئه‌یاد جه‌ماله‌دین خۆشحاڵه به‌وه‌ی هه‌رگیز ئه‌و ئۆفه‌رانه‌ی سیاسییه‌كانی قبوڵنه‌كردووه و له هیچ دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵیدا تێوه‌نه‌گلاوه و ئه‌وه به شه‌ره‌فێكی گه‌وره ده‌زانێت بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه.